هه‌ولێر.. کۆرۆنا خواستی له‌سه‌ر تورشی كه‌مكردووه‌ته‌وه
- خاوه‌نی تورشییاتی به‌ره‌كاتی مووسڵ له شاری هه‌ولێر: ''بەھۆی ئەوەی رۆژێک بەر لە مانگی رەمەزان کەرەنتین ھەڵگیراوە، ئامادەکاری پێویستمان نەکردووە و دروستکردنی تورشی پێویستی بە کاتە بۆیە تورشییەکانی ئەمساڵ کەمترە و لە ئاست داواکاری خەڵکدا نییە''

Arbil
هه‌ولێر - AA
یەکێک لەو خواردنانه‌ی کە کاتی بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا لەسەر سفرەی ماڵەکان دەبیندرێت، تورشییە کە ھاووڵاتییان پێش بەربانگ لە نۆری کڕینی تورشی رادەوەستن و قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەر دوکانەکانی تورشی فرۆشی دەبیندرێت، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو، خەڵک کەمتر خواستیان لەسەر تورشی ھەیە و تورشی فرۆشێکیش ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ھۆکاری لەدەستدانی سەدا ٩٥ی فرۆشەکانیان.
له یه‌كێك له دوكانه‌كانی فرۆشتنی تورشی كه وه‌ستا و شاگردەکان بەپێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ماسك و ده‌ستكێش به‌كاردەهێنن خاوه‌ن دوكانه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ره‌چاوی ته‌واوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه و رایگەیاند کە به‌هۆی کۆرۆناوە ته‌واوی بازاڕ سست بووه و خواستی هاووڵاتییانیش بۆ تورشی كه‌م بووه.
خاوه‌نی تورشییاتی به‌ره‌كاتی مووسڵ له شاری هه‌ولێر، فه‌خرەد‌دین یونس بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''بەھۆی ئەوەی کرانەوەی بازاڕ لەناکاو بوو، ئامادەکاریی تەواومان نەکردبوو بۆ پڕکردنەوەی خواستی خەڵک، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵک زۆر بە کەمی دێنە بازاڕ کە ئەمەش چەند ھۆکارێکی ھەیە، بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەک و پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەران لەلایەکی دیکە وایکردووە کە بازاڕ سست بێت و به‌راورد به پار ساڵ بازاڕ ته‌واو ساردی پێوه دیاره''.
فه‌خره‌ددین یونس گوتیشی: ''ساڵانە دوو مانگ پێش ھاتنی مانگی رەمەزان ھەموو ئامادەکارییەکانی خۆمان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، ھەر ئێمە نا، بەڵکو ھیچ تورشی فرۆشێک نەیتوانیووە ئامادەکارییەکی تەواو بکات، چونکە لانیکەم دەبوو ١٠ رۆژ پێش هاتنەوەی رەمەزان ھەموو شتەکان ئامادەبن، بەڵام ئەمساڵ یەک رۆژ پێش هاتنەوەی مانگی رەمەزان ئاسانکاری لە بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ کرا و دوکان و بازاڕەکان کرانەوە، ھەر بۆیەش بە ھیچ رانەگەیشتین''.
خاوه‌نی تورشییاتی به‌ره‌كاتی مووسڵ له شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌مساڵ به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆوه به‌شێكی زۆر له بابه‌ته‌كانیان فڕێداوه و ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێكی زۆری لێیانداوه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ''ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ جیاوازه، جیاوازییەکەی سەدا ٩٥ کەمی کردووە، ساڵانە کاتی ئەوەمان نەبوو راوەستین، بەڵام ئێستا وەک دەبینن کە خواست کەمی کردووە و بێکاربووین، لەگەڵ ئەوەشدا بابەتێکی زۆرمان فڕێداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له ٤٠ رۆژه بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ راگه‌یەندراوه و دوكانه‌كانمان داخرابوون''.
له دوكانه‌كه‌ی فه‌خرەد‌دین یونس چه‌ند جۆرێك تورشی هه‌یه، جگه له چه‌ندین جۆر زه‌یتوون و سیر و بیبه‌ری توون و له‌باره‌ی جۆره‌كانی تورشییه‌وه ده‌ڵێت ''تورشی سوور، تورشی زەرد، تورشی به تەمەرھیندی و به هه‌نار و تورشی به‌دۆشاو و چه‌ندین جۆری دیكه‌مان هه‌یه، هه‌روه‌ها بەپێی خواستی ھاووڵاتییانیش دەتوانین تورشی دابین بکەین''.
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخی كه‌لوپه‌ل له بازاڕه‌كاندا كه‌مێك به‌رزبووه‌تەوه، به‌ڵام خاوه‌نی تورشییاتی به‌ره‌كاتی مووسڵ له شاری هه‌ولێر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر بازاڕیان هه‌بێت ئاماده‌ن نرخه‌كانیش دابه‌زێنن و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ''دەستکاری نرخەکانمان نەکردووە و وه‌ك خۆیه‌تی، ئەگەر بازاڕ ھەبێت ئەوا ئامادەین نرخەکانش دابەزێنین، بەڵام بازاڕ نییە و وا بڕوات ناتوانین كرێی كرێكاره‌كانیش دابین بكه‌ین''.
فه‌خره‌ددین یونس له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانیش گوتی: ''رێنماییە تەندروستییەکانمان جێبەجێکردووە و ھەموو شتەکان رۆژانە دەشۆین و رەچاوی پاک و خاوێنی دەکەین و بەگشتی ئێستا و پێشتریش خەڵک لێمان رازی بوون''.