مووش.. کۆچەرییەکان دەست بە گەڕانەوە دەکەن
- کۆچەرییەکان لە وەرزی هاویندا لە پارێزگاکانی دیاربەکر، ماردین و سێرت بۆ کوێستانەکانی پارێزگای مووش کۆچ دەکەن، لەئێستاشدا کە وەرزی هاوین لە کۆتایی نزیک بووەتەوە، کۆچەرییەکان بەرەو پارێزگاکانی خۆیان دەگەڕێنەوە.

Muş
مووش-AA
لە مانگی ئایاردا کە کەشوهەوا بەرەو گەرمبوون دەچێت کۆچەرییەکان بۆ لەوەڕگای گونجاو بۆ ئاژەڵەکانیان لە پارێزگاکانی دیاربەکر، ماردین و سێرت روو لە کوێستانەکانی پارێزگای مووش دەکەن و تا کۆتایی هاوین لەو کوێستانانە دەمێننەوە.
لەئێستاشدا کە وەرزی هاوین بەرەو کۆتایی دەچێت کۆچەرییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان کردووە و ئەم گەڕانەوەیەش چەند رۆژێک دەخایەنێت.
حەسەنئەردەم کە یەکێکە لە کۆچەرییەکان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد لە پارێزگای ماردین-ەوە هاتوون و دوای مانەوەی پێنج مانگ لە کوێستانێکی دامێنی چیای کۆزما ئامادەکارییان بۆ گەڕانەوە دەست پێ کردووە.
کۆچەرێکی دیکە بەناوی نورەددین تەمەل گوتی: "ژیانی کۆچەری زۆر سەختە. لەگەڵ نزیکەی ٨٠٠ سەر مەڕ بەرەو دەورووبەری پارێزگای ماردین دەچین و رێگایەکی درێژمان لەبەردەمە. سەرچاوەی بژێوی ژیانمان پشت بە ئاژەڵداری دەبەستێت و لە وەرزی هاویندا بۆ دەستکەوتنی بەرهەمی زیاتر روو لە کوێستانەکان دەکەین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن