هونەر و كلتوور, ژيان

مزگەوتی گەورەی ئامێدی شوێنەوارێکی مێژوویی و سەرنج راکێش

- مزگەوتی گەورەی ئامێدی و منارە سەرنج راكێشەكەی كە رێكخراوی یونسكو وەك شوێنەواری مێژوویی دانیپێدا ناوە، دەكەوێتە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆك و مێژووی درووستكردنی دەگەرێتەووە بو ساڵی ٥٧٣ بەرامبەر بە ١١٧٧ م لە كؤتایی سەردەمی دەوڵەتی ئەمەوی.

24.05.2020 - نوێکردنەوە : 25.05.2020
مزگەوتی گەورەی ئامێدی شوێنەوارێکی مێژوویی و سەرنج راکێش

Arbil

دھۆك - AA

مزگەوتی گەورەی ئامێدی و منارە سەرنج راكێشەكەی كە رێكخراوی یونسكو وەك شوێنەواری مێژوویی دانی پێدا ناوە، دەكەوێتە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆك و مێژووی درووستكردنی دەگەرێتەووە بو ساڵی ٥٧٣ بەرامبەر بە ١١٧٧م لە كؤتایی سەردەمی دەوڵەتی ئەمەوی و سەرەتای سەردەمی دەوڵەتی عەباسی.

منارەی مزگەوتی گەورەی ئامێدی كە درێژیەكەی ٣٠ی مەترە و پانی بنكەكەی سێ مەترە و درێژی دەرگاكەی یەك مەتر و نیوە لەناو منارەكە دا ١٠٣ پەیژە ھەیە كە دەگەنە سەری منارەكە . ئەم منارەیە لە سەردەمی سوڵتان حسین والی پێش شەش سەدە درووستكراوە .

رووبەری مزگەوتی گەورەی ئامێدی ٢٠٠٠ مەتری چوار گۆشەیە وە پێكدێت لە حەرەمێكی گەورە كە چەندین قوبەی تیایدایە كە بە بەرد و قور دروستكراون ، حەرەمی مزگەوتەكە لە دوو بەش پێكدێت بەشی سەرەوە و بەشی خوارەوە كە بەشی سەروە لە سەردەمی سوڵتان حسین والی دروستكراوە و شوێنی نوێژكردن بو ئافرەتانیش تیایدا دروستكراوە .

یەكێك لە كەسایەتیيەكانی قەزای ئامێدی بە ناوی عەلی عومەر ئامێدی لەبارەی مزگەوتی گەورەی ئامێدی قسەی بو ئاژانسی ئەنادۆڵو كرد و گوتی : " مزگەوتی گەورەی ئامێدی پێش زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ درووستكراوە ، و شوێنێكی شوینەواری زۆر گرنگە ، و بو كەرتی گەشتیاریش گرنگیەكی زوری ھەیە، چونكە بە ھۆی ئەم مزگەوتەوە خەڵكانێكی زۆر سەردانی قەزای ئامێدی دەكەن ".

گوتیشى: " ئەم مزگەوتە چەندین مەلا و زانای ئاینی ئیسلام لە ناوچەكە پێ گەیاندووە ، و وەك دەزگایەكی رۆشنبیری و ئاینی گەورە مامەڵەی لە گەڵدا كراووە".

یەكێكی تر لە دیمەنە سەرنج راكێشەكان كە ئێستا لە ناو مەزگەوتی گەورەی ئامێدی دا ھەیە پیاوێكی بە تەمەنە بە ناوی حەجی سەلیم كە لەسالی ١٩٩٥ وە تا ئێستا كاری باخچەوانی لە ناو مزگەوتەكە دا دەكات و چەندین گوڵ ونەمامی چاندووەو بە جۆریەك ھەر كەسێك بچێتە ناو مزگەوتەكەوە لەسەرەتا دا بونی خوشی گوڵ و نەمامەكانی بوی دەچێت و كەشێكی دڵڕفێنی دروست كردووە لە ناو مزگەوتەكەدا .

حەجی سەلیم ئەوەشی گوت: "من ئەم كارە دەكەم بو خێری خۆم و لەبەر خوای گەورەو چونكە ئەم شوێنە ماڵی خوایە و شوێنێكی زور پیروزە، بۆیە من بێ ئەوەی كە ھیچ مووچە و دەستكەوتێكم ھەبێت چاودێری گوڵ و نەمام و باخچەکانی مزگەوتەكە دەكەم ".

لە ناو مزگەوتی گەورەی ئامێدی خوێندنگایەك ھەیە بە ناوی خوێندنگای قوبەھان كە یەكێك بووە لە گەورەترێن خوێندنگاكان لە ناوچەكەدا لە سەردەمی خۆی دا كە چەندین زانستی جیاواز تیایدایە دە خوێندران وەكو زانستەكانی دینی و فقھێ و زمانی عەرەبی، وە لەسەر دەمی سوڵتان حسین والی دووبارە نۆژەنكراوەتەوە و پێنچ ژوور بو نوستنی خوێندكارەكان و دوو ژوور بو مامۆستاكان زیادكراون.


وەلەناو خوێندناگەكەدا پەرتوكخانەیەك درووستكرابوو كە چەندین پەرتوكی فقھێ تیایدایە بونیان ھەبوو كە زانایانی ئەو كەت سودێكی زوریان لێ دەبینی . تاوەكو ئێستاش خوێندنگاكە بە شێوەی ئەندازیاری جوانی خۆی ماوەتەوە دوای زیاتر لە ٦٠٠ ساڵ لە درووستكردنی .

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın