ژيان

مرداربوونه‌وه‌ی 12 باڵندەی فلامینگۆ لە قۆنیا

- لە شارۆچکەی هاڵکاپناری قۆنیا، بەهۆی ساردی کەش و هەواوە، 12 باڵندەی فلامینگۆ مرداربوونه‌وه‌.

Yavuz Görür  | 11.02.2020 - نوێکردنەوە : 12.02.2020
مرداربوونه‌وه‌ی 12 باڵندەی فلامینگۆ لە قۆنیا

Konya

قۆنیا - AA

چەند رۆژێکە لە تورکیا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون، لەم نێوەندەشدا پۆلێك باڵندەی فلامینگۆ کە نزیکەی 300 دانە دەبن پەنایان هێناوە بۆ دەریاچەی بەنداوی ئیڤریز لە شارۆچکەی هاڵکاپناری قۆنیا و بەهۆی سەرماوە ململانێی ژیان دەکەن.

لەو ژمارەیەش 12یان گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکی شارەوانی هاڵکاپنار، مەهمەت باکاڵ لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "لە شارۆچکەکەدا، شەوانە پلەکانی گەرما تا 17 ژێر سفر دادەبەزن، لەئێستاشدا نزیکەی 300 باڵندەی فلامینگۆ هاتوونەتە دەریاچەی بەنداوی ئیڤریز".

باکاڵ باسی لەوەش کرد کە باڵندەی فلامینگۆ بووەتە سمبولی شارۆچکەکەیان و گوتی: "بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، 12 فلامینگۆی مرداربوومان لە کەناری دەریاچەکە دۆزییەوە. تا ئێستا مرداربوونەوەی وا بەکۆمەڵمان نە بینیوە و نەبیستوە. بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانی شارۆچکەکە هۆکاری مرداربوونەوەی ئەو باڵندانە رادەگەیەنن، بەڵام وا پێدەچێت بەهۆی برسێتییەوە نەیانتوانیبێت بەرگەی سەختی زستان بگرن. پێشبینی دەکرێت فلامینگۆکانی دیکەش تا کاتی گەرم بوونی هەوا لە دەریاچەکە بمێننەوە و دواتر بۆ ناوچەیەکی دیکە کۆچ بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın