ژيان, شیکردنەوە

لە رۆژی جیهانی ئاشتی دا ماراسۆن بەڕێوەچوو

لە رۆژی جیھانی ئاشتی دا لە شاری ھەولێر لە پێناو ئاشتی و تەبایی ماراسۆن بەڕێوەچوو.

Hamit Hüseyin  | 22.09.2015 - نوێکردنەوە : 22.09.2015
لە رۆژی جیهانی ئاشتی دا ماراسۆن بەڕێوەچوو

ھەولێر 

لە شاری ھەولێر زیاتر لە ھەزار کەس لە لە پێناو ئاشتی دا ماراسۆنیان بەڕێوە برد.

ماراسۆنەکە لە شوێنی راکردنی پارکی سامی عەبدولرەحمان بەڕیوە چوو و ١٥ کەسی یەکەم لەو ماراسۆنەدا رێزیان لێ گیرا.

جێگری رێکخەری گشتی ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر ئەحمەد جەمیل بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ رۆژی جیھانی ئاشتییە و ئێمەش ئەو ماراسۆنەمان رێکخستووە بۆ ئەوەی پەیامێکی ئاشتی بە جیھان بگەیەنین و ھەروەھا خۆئامادە کردنێک بێت بۆ ماراسۆنی نێودەوڵەتی".

ئەو چالاکییە لە لایەن ئەنجوومەنی رێکخراوە ناحکوومییەکانی کوردستان و بە ھاوکاریی لێژنەی باڵای ماراسۆنی نێودەوڵەتی ھەولێر و رێکخراوی یارییەکانی ئاشتی جیھانی و کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ژاپۆن و دەزگای روانگە ئەنجام درا.

بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای خێرخوازی روانگە زیرەک ژێدار لەبارەی ماراسۆنی ئاشتی گوتی: "ئێمە بەشێک بووین لە رێکخستنی ئەو ماراسۆنە ئەمەش بۆ ئەوە بووە کە تەنیا بە ھەموو جیھان بڵێین کە ئەوە لە پێناو ئاشتیدایە و پشتگیری لە ئاشتی جیھانی دەکەین و ئەو ھەزار کەسە ھەموویان لە پێناو یەک پەیام ھاتوونەتە ئێرە و و ئەوان تەنیا ئاشتی کوردستان نە بەڵکو ئاشتی جیھانیان دەوێ".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın