سووریا.. گەنجێكی كەمئەندام یارمەتی كەسانی هاوشێوەی خۆی دەدات
- كەمئەندامبوون لای گەنجێكی سووری بەناوی عەبدولمەولا ئیبراهیم نەبووە مایەی لەدەستدانی خواستی كاركردن و هاوكاريكردنی كەمئەندامان. .

Halab
حەلەب ــ AA
كەمئەندامبوون لای گەنجێكی سووری بەناوی عەبدولمەولا ئیبراهیم نەبووە مایەی لەدەستدانی خواستی كاركردن و هاوكاركردنی كەمئەندامانی هاوشێوەی خۆی لە دروستكردنی پەلی دەستكرد بۆیان.
عەبدولمەولا ئیبراهیم تەمەن (23) ساڵ لە 2012دا بە هۆی تەقەكرنەوە، قاچی چەپی لەدەستداوە، بەڵام ناوبراو بە پشتیوانی خێزانەكەی و دوای دروستكردنی قاچێكی دەستكرد بۆی لە لایەن یەكێك لە رێكخراوە مرۆییەكانەوە لە ناوچەكە، توانی ئەو رووداوە ناخۆشەی كە بەسەریدا هات تێپەڕێنێت.
عەبدولمەولا ئیبراهیم بەهۆی ئەوەوە توانی خۆی فێری دروستكردنی پەلی دەستكرد بكات و یارمەتی ئەو كەسانە بدات كە هاوشێوەی خۆی، بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی رژێمەوە بۆسەر ناوچەكانی نیشتەجێبوون، كەم ئەندام بن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن