زياتر له ٣٠٠ شوێنەواری مێژوویی له مۆزه‌خانه‌ى زاخۆ پارێزراون
لە تەنیشت پردی دەلال، مۆزەخانەی هاوچەرخی زاخۆ دروستكراوه كه زياتر له ٣٠٠ شوێنەواری مێژوویی تیادا پارێزراون.
Dahuk
دهۆك - AA
زاخۆ يه‌كێكه له‌و شارانه‌ى هه‌رێمى كوردستان-عێراق كه بە بوونی شوێنەوارە مێژووییەکان بەناوبانگە و دیارترینیان پردی دەلال-ە، له ته‌نيشت پردەکە، ئه‌مساڵ مۆزەخانەی هاوچەرخى زاخۆ كراوه‌ته‌وه، مۆزەخانەکە هەموو کەرستە و کەلوپەلە مێژووییەکانی ناوچەی لێ هەڵگیراوە و نمایشکراوە، جگە لە شوێنەوارە مێژووییەکان، جلوبەرگی نەتەوەیی، چەک و کەرستەی لێنانی خواردن لەو مۆزەخانەیە نمایش کراون.
بەڕێوەبەری شوێنەواری ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستكرا به دروستكردنى پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی پردی دەلال، بيرمان له‌وه كرده‌وه كه مۆزه‌خانه‌يه‌كى هاوچه‌رخ بۆ زاخۆ دروست بكه‌ين كه ببێته كۆكه‌ره‌وه و شوێنى پاراستنى شوێنه‌واره كۆن و دێرینه‌كانى سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، هەموو ئەو پارچە شوێنەوار و كهلهپوورانهى كه پاراستوومانن، له‌وێ نمایشیان بكه‌ين، چونكه چه‌ندين ساڵ بوو كێشه‌ى شوێنمان هه‌بوو، پێشتر له به‌ر نه‌بوونى جێگا، پارچە شوێنەوارهكانمان له كۆگهكانى بهرێوهبهرايهتيمان دانابوو، كه‌س نهيدهزانى چه‌ند شوێنەواریی مێژوويى گرنگمان هه‌يه".
له ١٥ شوباتى ٢٠٢٣دواى نزيكەى ساڵێک كاركردن، به ئاماده‌بوونى سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ، گوهدار شێخۆ، مۆزەخانەی هاوچەرخى زاخۆ كرايه‌وه و كه‌وته خزمەتی کەرتی گەشتوگوزار و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە و عێراق بە گشتی.
لەبارەی مێژووی ئەو پارچە شوێنەوار و كهلهپوورانهى مۆزه‌خانه‌كه، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ گوتى: "زیاتر لە پێنج هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر ژیان لە زاخۆ هەبووە، ئێستا له مۆزه‌خانه‌كه زياتر له ٣٠٠ شوێنەواری مێژوویی پارێزراون، شوێنەواری میتانی و ئاشوورى و ئيسلامى لە زاخۆ دۆزراونەتەوه، گواستراونەتەوە بۆ مۆزه‌خانه‌كه، جۆره به‌ردێكمان نمايشكردووه كه مێژووەکەی بۆ ١٠ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆر شوێنه‌وارى گرنگى قشڵه‌ى كۆنى زاخۆ نمايشكراون. دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى ١٩٠٩ ئينگليزەكان هاتوون بۆ زاخۆ، ئه‌و شوێنه تێكدرا و زۆرێك له پارچه‌كانى ديار نه‌مان، بەڵام لە هەمانكاتدا به‌ردمان هه‌يه مێژووەکەی هاوکاتە لەگەڵ دروستکردنی پردی دەلال (دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر)، بەردەکە شوێن پێی مرۆڤى له‌سه‌ره، په‌يكه‌رى هه‌رقل-مان هه‌يه، هه‌روه‌ها شوێنێكى تايبه‌تمان بۆ نمايشى چه‌ك داناوه كه له سه‌رده‌مى شۆرشه كوردييه‌كان بەکارهاتووە، كورسييه‌كى مه‌ترانى زاخۆمان پاراستووه له مۆزه‌خانه كه بۆ ١٣٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه".
هاووڵاتيێك به ناوى عەبدوڵڵا سلێمان كه خه‌ڵكى شارى سلێمانييه و وەکو گەشتیار هاتووەتە زاخۆ و سه‌ردانى مۆزهخانهکەی کردووە و، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "هه‌موو به‌شه‌كانى مۆزه‌خانه‌كه‌م بينى، شتى زۆر جوانى شوێنه‌واریی و كولتوورى تیادابوو به تايبه‌ت هەندێک چەکی کۆن، زۆر جار هاتوومه‌ته زاخۆ، دهچووينه لاى پردى دەلال و کۆڕنیش، ئه‌م شوێنه‌مان پێ نه‌ده‌زانى".
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دھۆک، هەزار و ٤٠٠ ناوچەی شوێنەواریی و کەلەپووریی لە سنووری پارێزگاکە تۆمارکراون و لەئێستادا لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و قەزاکانی ئامێدی، ئاکرێ و شێخان زياتر له ده شوێنی شوێنەواریی نۆژەندەکرێنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن