
Arbil
هەولێر - AA
ده‌زگاى نورى حیكمه بۆ په‌روه‌رده و رۆشنبیرى ساڵانه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قورئان له‌به‌ران، له‌مساڵیشدا هەڵسەنگاندانی بۆ ٥٤ قورئان له‌به‌ر ئه‌نجام دا كه له ته‌واوى هەرێمی كوردستانه‌وه به‌شداریان كردبوو.
لە هەڵسەنگاندنەکەدا ٢٧ قورئان له‌به‌ر سه‌ركه‌وتوو بوون كه ١٧یان ئافره‌تان و ١٠یان پیاو بوون.
ده‌زگاى حیكمه بۆ په‌روه‌رده و رۆشنبیرى ٢٥٠ قورئان له‌به‌ری هەیە و ئه‌و قورئان له‌به‌رانه‌ش له ئێستادا ژمارەیەکیان له ده‌زگاكه‌دا مامۆستان و وانەی قورئان به قوتابییه‌كانى دیكه ده‌ڵێنه‌وه.
ده‌زگاكه له‌لایه‌ن خێرخوازان و پۆلێك له مامۆستایان و قوتابیانى خۆبه‌خش پاڵپشتى ده‌كرێت و به‌رێوه دەبرێت.
بچووكترین قورئان له‌به‌ر له‌م خوله‌دا تەمەنی ٢١ ساڵه و به‌ته‌مه‌نترینیشیان ٥٤ ساڵه ئه‌و خه‌ڵاته‌ى كه دانراوه بۆیان گه‌شتێكی عومره‌یه كه ٢٢ قورئان له‌به‌ریان نێرداون ته‌نها پێنج کەسیان ماوە گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.