ژيان

دیمه‌نی خۆرئاوابوون له‌ ده‌ریاچه‌ی سیروان

- له‌ كاتی خۆرئاوابوندا ڕوباری سیروان دیمه‌نێكی دڵگیری هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ باڵنده‌كان ده‌كه‌ونه‌ نێوان مرۆڤ و خۆرئاوابونه‌كه‌وه‌ .

Fariq Faraj   | 23.07.2020
دیمه‌نی خۆرئاوابوون له‌ ده‌ریاچه‌ی سیروان

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA 

له‌ كاتی خۆرئاوابوندا ڕوباری سیروان دیمه‌نێكی دڵگیری هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ باڵنده‌كان ده‌كه‌ونه‌ نێوان مرۆڤ و خۆرئاوابونه‌كه‌وه‌ . ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاوای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوندی حاجی ڕه‌قه‌ ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی سیروان ی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هاوڵاتیان ناوچه‌كه‌ به‌و شوێنه‌ ده‌ڵێن پردی كۆن.

روباری سیروان پێنجه‌مین پڕئاوترین ڕوباره‌ له‌ناو خاکی ئێراندا و یه‌کێکه‌ له‌ مه‌زنترین روباره‌کانی هه‌رێمی کوردستان. لقەکانی  ئه‌م روباره‌ له‌ داوێنی چیاکانی زاگرۆسە و به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیش له‌ به‌شی نیوه‌ی رۆژئاوای پارێزگای سنه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ.

روباری سیروان هێنه‌ری سه‌ره‌کی ئاوه‌ بۆ ده‌ریاچه‌ی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ جۆرێك که‌ نزیکه‌ی 64% ئاوی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ له‌ رێگای روباری سیروانه‌وه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ"

لینکی فۆتۆ https://www.aa.com.tr/ks

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın