دیاربه‌كر.. دۆزینه‌وه‌ی شه‌ش بێچووه گورك
- له شارۆچكه‌ی كولپ سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، شه‌ش بێچووه گورگ دۆزرانه‌وه و خرانه ژێر پارێزیه‌وه.

Diyarbakir
دیاربه‌كر - AA
له شارۆچكه‌ی كولپ سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، شه‌ش بێچووه گورگ دۆزرانه‌وه و خرانه ژێر پارێزیه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له كاتێكدا سه‌رۆكی لقی كاروباری دارستانی هازرۆ، ئه‌رگون یوجه‌ل ئاڤجی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی پاسه‌وانی دارستاندا سه‌رقاڵی لیكۆڵینه‌وه بوون له ناوچه‌ی ئیسلامكۆی، شه‌ش بێچووی گورگیان دۆزیوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كه‌دا چاوه‌ڕوانی كرد دایكی ئه‌و بێچووانه بگه‌ڕێته‌وه و نه‌گه‌ڕایه‌وه، بێچووه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی پاركه میللییه‌كانی دیاربه‌كریان كرد.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه دوای پشكنین بێچووه گورگه‌كان دووباره ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه باوەشی سروشت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن