ژيان

دوو باڵندەی جۆری شینە شاهۆ کە لە دێرسم ماندوو ببوون بردرانە ژێر پاراستن

- دوو باڵندەکە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لەلایەن تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و پارکە نیشتمانییەکان لەژێر پاراستن دەهێڵرێنەوە و چارەسەر دەکرێن، ئازاد دەكرێن بۆ ناو سروشت.

Sidar Can Eren  | 18.05.2022 - نوێکردنەوە : 20.05.2022
دوو باڵندەی جۆری شینە شاهۆ کە لە دێرسم ماندوو ببوون بردرانە ژێر پاراستن

دێرسم - AA

لە قەزای چەمیشگەزەک سەربە پارێزگای دێرسم، دوو باڵندەی جۆری شینە شاهۆ ناسراو بە (بەلەشۆن) کە ماندوو ببوون چارەسەرکران.

تیمەکانی جەندرمە کە لە دەورووبەری گوندی گۆزلوجایر لەسەر ئەرکەکانیاندا بوون، دوو باڵندەی جۆری شینە شاهۆیان لە ناوچەکە دۆزییەوە.

تیمەکان دوای ئەوەی باڵندەکانیان لەو شوێنە هەڵگرتەوە کە لێی بوون، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و پارکە نیشتمانییەکانی سەربە شارەکەیان ئاگادارکردەوە.

دوو باڵندەکە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لەلایەن تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و پارکە نیشتمانییەکان لەژێر پاراستن دەهێڵرێنەوە و چارەسەر دەکرێن، ئازاد دەكرێن بۆ ناو سروشت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın