حاجی فایەقی خێرخواز ٢٦ ساڵە لە سلێمانی بێ بەرامبەر سکی هەژاران تێر دەکات
حاجی فایەقی خێرخواز: "من خۆم حەزم لە خێرە، ئەوەی هەمە وردە وردە دەیکەم بە خێر، هیچ ناهێڵمەوە، بە قسەی کەسیش ناکەم. بە قسەی خۆم دەکەم، دڵم چی بوێت ئەوە دەکەم".
Arbil
سلێمانی - AA
فایەق محەمەد، ناسراو بە 'حاجی فایەق' (٧٠ ساڵ)، لە شاری سلێمانی ماوەی ٢٦ ساڵە موڵکێکی خۆی تەرخان کردووە بۆ خێرخوازی و دابینکردنی خواردنی گەرم و چا بۆ هەژاران و نەداران بە درێژایی ساڵ.
چێشتخانە خێرخوازییه‌كه‌ی حاجی فایه‌ق ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی سابونكهرانی سلێمانی، ڕۆژانه له كاتژمێر ٦:٠٠ی به‌یانیه‌وه ده‌ستپێده‌كات و، له ڕێگه‌ی چه‌ند كارمه‌ندێكه‌وه كه كاری بۆ ده‌كه‌ن خواردن ئاماده ده‌كات و بێ به‌رامبه‌ر ده‌یبه‌خشێته ڕێبوار و هه‌ژارانی شار.
سەبارەت بە پرۆژە خێرخوازییەکەی كه ناوی لێناوه "ده‌رگای ڕحمه‌ت" حاجی فایەق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و، باسی لەوە کرد ئەم شوێنە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دامەزراوە و، ڕایگەیاند: "ئەو کاتە ئەم شوێنەم بە ٨٠ هەزار دۆلار کڕی و، تەرخانم کرد بۆ کاری خێرخوازی. هەموو ئەو کەسانەی ڕوو لێرە دەکەن خەڵکی هەژار و نەدارن، لێرە پشوویەک دەدەن و نان و چا دەخۆن و دەڕۆن".
حاجی فایەق ئاماژەی بەوە کرد ڕۆژانە نان بۆ نزیکەی ١٥٠ کەس دروست دەکەن، بەڵام نازانن بە دیاریکراوی چەند کەس سەردانیان دەکەن و، گوتی: "ڕۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی دێن کەم و زیاد دەکات، نازانین چەند کەس دێن، بەلام ئێمە خواردنی پێویست ئامادە دەکەین، ئەو خواردنەی دەمێنێتەوە دەیدەین بە باڵندەکان و دەیخۆن. ڕۆژی وا هەیە هیچمان لێنامێنێتەوە".
حاجی فایه‌ق باس له‌وه كرد كه له سه‌ره‌تای پرۆژه خێرخوازییهكهیدا منداڵه‌كانی هاوكاریان كردووه له ئاماده‌كردنی خواردنه‌كاندا، به‌ڵام ئێستا منداڵه‌كانی به كاری خۆیانه‌وه سه‌رقاڵن و ئیستا خۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمهندێكیدا كه به پاره كاری بۆ ده‌كه‌ن، خوان بۆ هه‌ژار، كه‌مده‌رامه‌ت و ڕیبواران ئاماده ده‌كات و، هه‌ر خۆی پێداویستییه‌كان ده‌كڕێت و سه‌رپه‌رستی ئاماده‌كردنی خوانه‌كان ده‌كات.
له "ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی"دا به دوو شێواز خواردن پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان هه‌ر له‌وێ خواردنه‌كه وه‌رده‌گرن و ده‌یخۆن، هه‌ندێكیشیان به مه‌نجه‌ل خواردنه‌كه ده‌به‌نه‌وه بۆ هۆتێل و شوێن كاره‌كیانیان ده‌یخۆن، یان ده‌یبه‌نه ماڵه‌وه و له‌گه‌ڵ خێزان و مهنداڵهكانیاندا ده‌یخۆن.
ئه‌و شوێنه‌ی جێشتخانه خێرخوازییه‌كه‌ی حاجی فایه‌قی لێیه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شار و، بیناكانی ده‌وروبه‌ری گشتی باڵه‌خانه‌ی بازرگانی و دووكانن، به ته‌نیا شوێنه‌كه‌ی حاجی فایه‌ق بێ به‌رامبه‌ره و به‌بێ جیاوازی خزمه‌ت به گشت چین و توێژه‌كان ده‌كات كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
حاجی فایەق باسی لەوە کرد کە ئەو کەسانەی سەردانی ئەم جێگایە دەکەن، تەنها خەڵکی ناوخۆ نین، بەڵکو خەڵکی هەموو ناوچەکانیان تێدایە و، ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی دێن خەڵکی ئێران، سووریا، ناوەڕاستی عێراق و، خەڵکی هەژاری ئێرەی تێدایە. هیچ کام لەوانەی سەردانمان دەکەن ناناسین، دێن نان و چای خۆیان دەخۆن و دەڕۆن. هەمووشی هەژارن، دەوڵەمەند نایە لێرە نان بخوات".
هه‌روه‌ها حاجی فایەق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم شوێنە موڵکی خۆیەتی و داوای هاوکاری لە هیچ کەس و لایەنێک ناکات و، گوتی: "من خۆم حەزم لە خێرە، ئەوەی هەمە وردە وردە دەیکەم بە خێر، هیچ ناهێڵمەوە، بە قسەی کەسیش ناکەم. بە قسەی خۆم دەکەم، دڵم چی بوێت ئەوە دەکەم".
سەبارەت بە بەردەوامی کارەکەی لە هەموو وەرزەکاندا، حاجی فایەق گوتی: "بەفر ببارێت، باران ببارێت، لافاو بێت هەر ئاوایە. خەڵکەکە دادەنیشێت لەوێدا و نانەکەی دەخوات. خەڵک ئاو بەسەریدا دێتەوە خوارەوە، نانەکەی دەخوات. بەفر باریبوو، خەڵکەکە بەفرەکەیان لادەبرد و دادەنیشتن نانەکەیان دەخوارد".
حاجی فایەق، کە یەکەم جار خزمەتی میوانەکان دەکات، دوای ئەوان ئینجا خۆی نان دەخوات، لەو بارەیەوە خۆی دەڵێت: "کاتێک خەڵکەکە نان و چای خوارد، ئینجا سەرەی خۆمە، ئەو دێت قاپێکم بۆ دەهێنێت و منیش وەک ئەو خەڵکە نان و چاکەم دەخۆم".
- سفره‌ی ڕەمەزان بۆ هەژاران
حاجی فایەق ئاماژەی بەوەدا کە لە مانگی ڕەمەزاندا خزمەتگوزارییەکانیان فراوانتر دەبێت و، گوتی: "لە ڕەمەزاناندا بەردەوام گۆشت لێدەنرێت، خەڵکی هەژار دێن لێرە بە مەنجەڵ خواردن دەبەنەوە، هەر ٣٠ ڕۆژەکەی ڕەمەزان ئەو گۆشتە ئامادەیە. جگە لەوەش لە ڕەمەزاندا کولێرە و ناوساجیش ئامادەیە و دانیشتووانی گەڕەکەکانی دەوروبەرمان و خێزانە هەژارەکان بە مەنجەڵەوە دێن و خواردنی پێویست وەردەگرن. جیاوازی ناکەین، ئەمە هەمووی ماڵی خودایە".
كامه‌ران محه‌مه‌د (٥٥ ساڵ) یه‌كێكه له‌و هاووڵاتیانه‌ی سه‌ردانی جێشتخانه خێرخوازییه‌كه‌ی حاجی فایه‌ق ده‌كات، به ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگه‌یاند: "به‌ڕاستی حاجی فایه‌ق خێرێكی زۆر باش ده‌كات لێره، له ساڵه‌كانی ٢٠٠٠ەوە خێر و خێرات ده‌كات. له‌شی ساغ بێت و خودا خێری بنووسێت. خه‌ڵكێكی زۆر دێن بۆ ئێره نان ده‌خۆن. ماڵی ئاوه‌دان بێت، حاجی ته‌نیا له‌به‌ر خاتری خودا ئه‌م خێره ده‌كات، ناویشی لێناوه "ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت". من بۆ خۆم جار و بار دێم بۆ ئێره نان ده‌خۆم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
