ژيان

جوانی دەریاچەی ئوزونگۆل لە زستاندا

Hakan Burak Altunöz  | 02.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
جوانی دەریاچەی ئوزونگۆل لە زستاندا

Trabzon

ترابزۆن- AA

دەریاچە ئوزونگۆل کە دەکەوێتە شارۆچکەی چایکارا لە پارێزگای ترابزۆن باکووری تورکیا، یەکێکە لە گرنگترین ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا.

لەئێستاشدا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەشێکی زۆری رووکەشی دەریاچەکە بەستوویەتی و دیمەنێکی دڵڕفێنی دروستکردووە، بەم شێوەیە بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران.

هەرچەندە بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر ژمارەی گەشتیاران بۆ ئەم ناوچانە کەمیکردووە، بەڵام گەشتیاران لەو کاتانەدا کە هاتوچۆ تیایاندا رێگەپێداوە، سەردانی دەریاچەکە دەکەن و لەناو سروشتدا کات بەسەردەبەن.

ئەو کەسانەی سەردانی ئوزونگۆل دەکەن باس لەوە دەکەن کە دیمەنی دەریاچەکە ناوازەیە و چێژێکی زۆر لە گەڕان لەناو سروشتدا دەبینن.

جوانی دەریاچەی ئوزونگۆل لە زستاندا

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın