ژيان, archive

بە فێرۆدانی سەدان ملیار لیتر ئاو لە هەرێمی کوردستان

بەگوێری ئاماری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ھەر نەفەرێک لە ھەرێمی کوردستان رۆژانە سێ سەد لیتر ئاو بە فیڕۆ دەدات، ئەوەیش دوو هێندە و نیو لە پێویستی خۆی زیاترە کە بەگوێرەی ستاندارد هەر نەفەرێک پێویستە رۆژانە دوو سەد لیتر بەک

20.04.2014 - نوێکردنەوە : 20.04.2014
بە فێرۆدانی سەدان ملیار لیتر ئاو لە هەرێمی کوردستان

ھەولێر

نەبوونی پێوەر لەسەر بەکارھێنانی ئاو و کۆنترۆڵنەکردنی هەروەها ھەرزانی نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان، ھۆکاری سەرەکی بە فیرۆدانی نزیکەی ٥٥٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوە لە ساڵێکدا.

راپۆرتە ھەواڵگریی و ژینگەییەکان، ھۆشداریی لە کەمبوونەوەی ئاو دەدەن لە جیهاندا و پێشبینیی ھەڵگیرسانی شەڕی ئاویش لە ئارادایە، بەڵام پێدەچێ زۆرێک لە دانیشتوانی ھەرێم باکیان بەو پێشبینییانە نەبێ، بۆیە ساڵانە نزیکەی ٥٥٠ ملیار لیتر ئاو لەم ھەرێمە بە فیڕۆ دەدرێ وەکو بەرپرسانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەیڵێن.

 سەھەند سیروان، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لەو وەزارەتە لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆلو دەڵێ: بەپێی ستانداردی جیھانی، ھەر نەفەرێک رۆژانە ٢٠٠ لیتر ئاوی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان هەر نەفەرێک دوو ھێندە و نیوی ئەو ستانداردە بەکاردەھێنێ. واتە رۆژانە٣٠٠ لیتر ئاو بە فیڕۆ دەدا.

سەھەند لەو بارەیەوە زیاتر گوتی: "بەکارھێنانی ئاو لە لایەن تاکەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان، زۆر لە ئاستی ستانداردی جیھانی زیاترە و رێژەی بە فیڕۆدانی ئاو زۆر زۆرە، ئەوەش لەبەر چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانە بۆ سروشتی خەڵک، ھەروەھا ھێشتا لە ھەرێم ئاو شتێکە بە ئاسانی بۆ خەڵک دەستەبەر دەبێ، بێجگە لە نەبوونی پێوەر لەسەر بەکارھێنانی ئاو. لە ھەولێر ھەر تاکێک رۆژانە بڕی زیاتر لە ٥٠٠ لیتر ئاو بەکاردەھێنێ، کە دوو ھێندە و نیو لە پێویستی خۆی زیاترە، لە سلێمانی ئەو رێژەیە ٤٠٠ لیتر دەبێ کە دوو ھێندەی پێویستی خۆیەتی، لە پارێزگای دھۆکیش ھەر نەفەرێک ٦٠٠ لیتر ئاو بەکاردەھێنێ ئەوەیش سێ ھێندەی پێویستی خۆیەتی."

 

بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.
 
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın