بەغدا.. شێرەکانی عودەی لە پاڕکی زەورا
ئەو شێرانەی لەسەردەمی سەرۆکی پێشووتری عێراق سەدام حوسێن لەلایەن عودەی کوڕە گەورەی سەددامەوە لە ناوچەی سەوز بەخێودەکران، ئێستا لە پاڕکی زەورای شاری بەغدا دەژین و لەلایەن شارەوانی بەغداوە چاودێری دەکرێن.
بەغدا

ئەم شێرانە لەلایەن کارمەندی شارەوانی بەغدا نەبیل جبووری بەخێو دەکرێن، ناوبراو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە چوار مانگ دوای رزگاکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێنراونەتە پاڕکی زەورا.
گوتیشی: "یەکەم جار یەکێک لە نۆ شێرەکانیان هێنا. کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادان لەلایەن سەربازانی ئەمریکیەوە کوژرا. لەکاتی خۆیدا ئەمریکا ویستی ئەو شێرانە بباتە دەرەوەی وڵات بەڵام کە لەمەدا سەرکەوتوو نەبوو بۆ پێشگرتن لە زۆربوونیان رێگەی لە زاوزێکردنیان گرت. لەو کاتەوە ئەم شێرانە زاوزێیان نەکردووە. ئەم شێرانە لە رەگەزە باشەکانن. زوو زوو لەلایەن پزیشکانی ڤێتەرنەری دەپشکێنرێن".