ژيان

بۆڵو.. ماسیگران لە رۆژانی سەختی زستاندا هەوڵی پەیداکردنی بژێوی دەدەن

- ماسیگرێک: "لەئێستادا بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستی ئاوی دەریاچەکە بەرزتر بووەتەوە، هەروەها رووی دەریاچەکەش بەستوویەتی، لەبەرئەوە لەئێستادا ماسی کەمە، پشت بە خوا لە ئایندەدا باش دەبێت".

Zafer Göder  | 29.12.2021 - نوێکردنەوە : 01.02.2022
بۆڵو.. ماسیگران لە رۆژانی سەختی زستاندا هەوڵی پەیداکردنی بژێوی دەدەن

Bolu

بۆڵو - AA

لە شارۆچکەی یەنیچاغا سەربە پارێزگای بۆڵو، ماسیگران لە کەشوهەوای سەختی زستاندا هەوڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەدەن.

شارۆچکەی یەنیچاغا، ساڵانە لە وەرزی کۆچی باڵندەکاندا میوانداری ٢٦٤ جۆری باڵندە دەکات و بەم هۆیەوە ناو نراوە "بەهەشتی باڵندە"، بەڵام لەئێستادا بەهۆی ئەوەی پلەی گەرمی ناوچەکە بۆ ژێر سفر دابەزیوە، دەریاچەی شارۆچکەکە بەستوویەتی.

ماسیگرانی یەنیچاغا وێڕای ساردی کەشوهەوا هەوڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەدەن.

یەکێک لە ماسیگرەکان بە ناوی ئەرجان یاڵچن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان کارەکانیان سەختتر دەبێت و راوەماسی کەم دەبێتەوە و گوتی: "لەئێستادا بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستی ئاوی دەریاچەکە بەرزتر بووەتەوە، هەروەها رووی دەریاچەکەش بەستوویەتی، لەبەرئەوە لەئێستادا ماسی کەمە، پشت بە خوا لە ئایندەدا باش دەبێت".

29.12.2021

بۆڵو.. ماسیگران لە رۆژانی سەختی زستاندا هەوڵی پەیداکردنی بژێوی دەدەن

لە شارۆچکەی یەنیچاغا سەربە پارێزگای بۆڵو، ماسیگران لە کەشوهەوای سەختی زستاندا هەوڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın