ژيان

بزنە کێوییەکان کە راوکردنیان قەدەغەکراوە لە شاخەکانی دێرسم بە سەلامەتی دەژین

- بزنە کێوییەکان رۆژانە دێنە خوارەوە بۆ دەوری ئەو گوندانەی لە بناری چیاکانن و لە دوای ئاوخواردنەوە لە کانی و رووبارەکان لە هەندێ شوێندا تاشەبەردەکان دەلێسنەوە بۆ دابینکردنی خوێی پێویست.

Sidar Can Eren  | 16.07.2023 - نوێکردنەوە : 18.07.2023
بزنە کێوییەکان کە راوکردنیان قەدەغەکراوە لە شاخەکانی دێرسم بە سەلامەتی دەژین

Tunceli

دێرسم - AA

بزنە کێوییەکان کە ناوچە سەختەکانی دێرسم-یان کردووەتە لانەی خۆیان لە سایەی هەستیاری خەڵکی ناوچەکە و پاراستنیان لەلایەن تیمی پەیوەندیدارەکانەوە لە ژینگەیەکی سروشتییدا بە سەلامەتی دەژین.

ناوەندی شار و قەزاکان کە دەکەونە نێوان چیا بەرزەکان، ناوچە داڵدەدراوەکان و چەم و دارستانەکان چەندین جۆر ئاژەڵی کێوی لە خۆدەگرن.

لە ناوچەکەدا چەندین جۆر ئاژەڵی کێوی وەک گورگ، ورچی قاوەیی، پشیلەی کێوی، سەگاو، بەرازی کێوی، سمۆرە، داڵ، بزنی کێوی، رێوی، چەقەڵ، دەڵەک و بزنە کێوی شاخدار دەژین.

بزنە کێوییەکان کە لە سایەی پاراستنیان لەلایەن تیمەکانی پاراستنی سروشت و پارکە نیشتمانییەکان و جەندرمە، هەروەها هەستیاری و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بۆ سروشت، راوکردنیان قەدەغەکراوە.

بەو هۆیەشەوە بزنەکان ساڵ بە ساڵ ژمارەیان زیاد دەکات و لە بەرزاییانەی کە نزیکەی سێ هەزار مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزن بەکۆمەڵ دەبینرێن.

بزنە کێوییەکان کە لە رێگەی ئەو کامێرە چاودێریانەی لە ناوچە شاخاوییەکان و دارستانەکاندا جێگیرکراون چاودێریی دەکرێن، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هەندێک جار دێنە خوارەوە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون.

بزنە کێوییەکان رۆژانە دێنە خوارەوە بۆ دەوری ئەو گوندانەی لە بناری چیاکانن و لە دوای ئاوخواردنەوە لە کانی و رووبارەکان لە هەندێک شوێندا تاشەبەردەکان دەلێسنەوە بۆ دابینکردنی خوێی پێویست بۆ خۆیان.

بزنە کێوییەکان لە لیستی سووری یەکێتیی جیهانیی پاراستنی سروشتیدایە کە دانراوە بۆ ئەو ئاژەڵانەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

حوسێن نارین کە وێنەگری سروشتە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە کار دەکەن لەسەر ئەو ئاژەڵە کێویانەی نزیکەی ٢٥ ساڵە لە دێرسم دەژین.

حوسێن نارین باسی لەوە کرد کە ناو بە ناو دەچنە ناوچە دیاریکراوەکان و گوتی: ''زۆر دڵخۆشم کە لەم ناوچەیە دەژیم، چونکە بەهۆی زۆری رووبار و دارستانەکانەوە ئیکۆسیستمێکی نایاب لێرە هەیە. لێرە جۆرەها ئاژەڵی کێوی دەژین، بەتایبەتی بزنە کێوییەکان زیاتر لە دارستان و ناوچە شاخاوییەکانی ناوچەکە دەبینرێن''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın