باسترمەی قەیسەری بە نۆ جۆر بەهارات خۆشدەکرێت
- لە مانگی رەمەزاندا بەرهەمهێنانی باسترمە زیاد دەکات کە لە قیمەی گۆشتی پەراسووی ئاژەڵی گەورە دروست دەکرێت.
Kayseri
قەیسەری- AA
باسترمە یەکێکە لە خواردنە تایبەتەکانی پارێزگای قەیسەری و بەتایبەت لە مانگی رەمەزەندا خوانەکانی بەربانگ و پارشێوی پێدەڕازێندرێتەوە.
ئەم خواردنە کە لە قیمەی گۆشتی پەراسووی ئاژەڵی گەورە دروست دەکرێت، لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر بەرهەمهێنان و کڕینی زیاد دەبێت.
دوای قیمەکردنی گۆشتی پەراسووەکە، چەند بەهاراتێکی وەک بیبەری تون، بیبەری شیرین، زیرە، بیبەری رەش، زەنجەفیل، دارچین، گشنیش و مێخەک تێکەڵی قیمەکە دەکرێت و بەباشی دەشێلدرێت، پاشان باسترمەکانی پێدروست دەکرێت.
یونس کاراجا یەکێکە لە باسترمە فرۆشەکان و لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر باسترمە زیاد دەکات و لە بەربانگ و پارشێودا دەخورێت.
کاراجا جەختی لەوەش کردەوە کە دروستکردنی باسترمە تایبەتە بە شاری قەیسەری و رایگەیاند: "باسترمە یەکێکە لە گرنگترین خواردنەکانی شاری قەیسەری. بەتایبەت لە مانگی رەمەزاندا یەکێکە لە گرنگترین خواردنەکانی سەر خوانی بەربانگ. بەگوێرەی خواست حەوت بۆ نۆ جۆر بەهاراتی تێکەڵ دەکرێت"
ناوبراو دەربارەی ئامادەکردنی باسترمە باسی لەوە کرد کە لەبری رۆن کەمێک ئاو دەکرێتە ناو ئەو تاوەیەی کە باسترمەکەی تیادا سووردەکرێتەوە و گوتیشی: "بۆناو باسترمەکە دەبێت گۆشتی ناسک بەکاربهێندرێت و بەشێوەیەکی هاوسەنگ لەگەڵ چەوری تێکەڵ بکرێت تا باسترمەیەکی بەتامی لێدەربچێت. بەتەنها لە گۆشت دروست ناکردێت. دواتر لە تاوەدا بە چەورییەکەی خۆی سوور دەکرێتەوە".
