ئاسیا.. کارەساتی سروشتی
- به هۆی لافاوه‌وه له ناوچه‌كانی باشووری ئاسیا له باكووری هیندستان و به‌نگلادیش و باشووری نیپاڵ كه به هۆی بارانی وه‌رزیه‌وه دروست بووه، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 40 ملیۆن كه‌سیش بێ ماڵ وحاڵ بوون.

Ankara
پاتنا - AA
به هۆی لافاوه‌وه له ناوچه‌كانی باشووری ئاسیا له باكووری هیندستان و به‌نگلادیش و باشووری نیپاڵ كه به هۆی بارانی وه‌رزیه‌وه دروست بووه، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 40 ملیۆن كه‌سیش بێ ماڵ وحاڵ بوون.
هاوكات به هۆی بارانه‌كه‌وه له بناری باشووری زنجیرە چیایی هیمالایا لافاو، رۆچوونی زەوی روویداوه و، زیان به‌ر ژێرخانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
به هۆی لافاوه‌كه‌وه هه‌زاران خانوو و شوێنكار زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه.
ناوچه‌كانی بینهار، ئوتار پرادیش، خۆرئاوای به‌نگال و ئاسامی سه‌ربه ویلایه‌ته‌كانی باكووری هیندستان له‌و ناوچانه‌ن كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ساڵانه له باشووری ئاسیا، به هۆی بارانی وه‌رزیه‌وه له مانگه‌كانی حوزه‌یران بۆ ئه‌یلوول، لافاوی گه‌وره رووده‌دات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن