پارێزگاری شرناخ قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە هەولێری بەسەرکردەوە

Arbil
هەولێر - AA
پارێزگاری شرناخ، بیرۆل ئیکێچی قوتابخانەی نێودەوڵەتی مەعاریف لە هەولێری بەسەرکردەوە.
لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، ئیکێچی بە یاوەری کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئەرمان تۆپچو و بەڕێوەبەر و کارمەندانی قوتابخانەکە، سەردانی بەشە جیاوازەکانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە پێشکەوتن و تەکنەلۆژیاکانی قوتابخانەکە دەربڕی.
دوای بەسەرکردنەوەکەش، هەر لە نێو قوتابخانەکەدا ئێوارەخوانێکی لەگەڵ ئامادەبووان بەسەربرد و دواتر گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی زانستی و بەرەوپێشچوونی سیستەمی پەروەردە کرا.
بەیانی ئەمڕۆ پارێزگاری شرناخ، بیرۆل ئیکێچی گەیشتبووە هەولێر و لەگەڵ هەریەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و دواتریش سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆببوەوە.
سەردانی باڵەخانەی پارێزگاری ھەولێر، وێستگەیەکی دیکەی ئێکیچی بوو و لە لایەن ئومێد خۆشناو پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری شرناخ، بیرۆل ئیکێچی ڕایگەیاند کە بانگھێشتی پارێزگاری ھەولێری کردووە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە یادی کەسایەتی مەلای جزیری کە مانگی داھاتوو لە شرناخ بەڕێوەدەچێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن