لووتکەی نێودەوڵەتیی خوێندکاران لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بە دروشمی "سەرنج بده-Focus"، لە ٢٧ی کانوونی یەکەمدا لووتکەی نێودەوڵەتیی خوێندکاران "ISTSUM'25" لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەم چالاکییە کە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی خوێندکارانی باب-ی عەلەم و بە هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکخراوه، لە ناوەندی ڕۆشنبیری نەسلیشا سوڵتان بەڕێوەدەچێت، باس لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی دیجیتاڵی لەسەر مرۆڤ، کۆمەڵگا و ژیانی کار دەکات.
لە بەشی گوتارە کاریگەرەکانی لووتكهكهدا هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی بیلیشم وادیسی، ئەرقام توزگەن و بەڕێوەبەری ئەزموونی کارمەندانی توركسێڵ، نوروڵڵا ئەر و بەڕێوەبەری گشتیی SETCARD، ئۆنەر پیادە و بەڕێوەبەری پەیمانگای ژیریی دەستکرد لە زانکۆی بۆغازیچی، پرۆفیسۆر د. شەفیق شوعەیب ئارسلان و سەرۆکی لقی ئیستانبوڵی مانگی سووری تورکی، بورجو کۆسەم بەشدار دەبن.
لە كاتێكدا له چوارچێوەی چالاکییەکەدا گوتاری ئیلهامبەخش و بوارهكانی ئەزموونی دیجیتاڵی بۆ بەشداربووان فهراههم كراوه، دیاری سوپرایز و تیروپشک ڕێکدەخرێن. ههروهها دهرفهتی نێتۆرکین لە نێوان خوێندکاران، ئەکادیمیستان و نوێنەرانی کەرتەکان دەڕەخسێنرێت.
لووتکەکە کە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی (UDEF)، شارەوانی فاتیح و هێڵی ئاسمانیی تورکیاوه پاڵپشتی دەکرێت، بە پشتیوانیی ئاژانسی نیشتمانیی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا ئەنجام دەدرێت.
بەشداری کردن لە لووتکەكهدا کە ئامانجی ئهوهیه لە ڕێگای گوتارە ئیلهامبەخشەکانەوە لێهاتووییە دیجیتاڵییەکانی گەنجان بەرز بکاتەوە، پهیوهندی نێوان کلتوورەکان بەهێز بکات و لەسەر ئاستی جیهانی کاریگەری دروست بکات، بێبەرامبەرە و بۆ زانیاری زیاتر و ناوتۆمار كردن، دهتوانرێت سەردانی ناونیشانی "www.istsum.com" بکرێت.
بهشداربوونی لوتکەکە کە لە چالاکییەکانی پێشوودا گەیشتە زیاتر لە ٩٥٠ كهس، لە پلاتفۆڕمە دیجیتاڵییەکاندا زیاتر لە دوو ملیۆن ئینتەرەکشنی ههبوو. لە لووتکەکەدا خوێندکارانی نێودەوڵەتیی لە ٢٠٣ وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان کرد و زیاتر لە ١٠٠ ئەکادیمیستیش ئامادەبوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
