بومەلەرزە لە ئێران
بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلەی ریختەر پارێزگای ئیلام هەژاند و بەو هۆیەوە 50 كەس بریندار بوون.

تاران
بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلەی ریختەر پارێزگای ئیلامی لە باشوری رۆژئاوای ئێران هەژاند و بەو هۆیەوە 50 كەس بریندار بوون.
بنكەی بومەلەرزە ناسی لە پەیمانگای جیوفیزیكی زانكۆی تاران ئاشكرای كرد كە كاتژمێر 07.02 ی سەرلەبەیانی بە قوڵی 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی بومەلەرزەیەك لە شاری مورموری سەر بە پارێزگای ئیلام هاتە ئاراوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند تا ئێستا هیچ ئامارێكی كوژراوەكانمان لەبەردەست نییە. هەروەها ئاشكراشی كرد كە كاتژمێر06.32 ی سەرلەبەیانی لە باكوری رۆژهەڵات لە پارێزگای گیلان بە گوڕی 3. 6 پلەی ریختەر بومەلەرزەیەك هاتەوەتە كایەوە و لە پارێزگاكانی لۆرستان، خوزستان و كرماشانیش هەستی پێكراوە.
جێی باسە لە بومەلەرزەكەی ئیلام كە بە گوڕی 6.1 پلەی ریختەر زەوی هەژاندووە و زیانی زۆری بە ئاو، كارەبا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان ئەو ناوچەیە گەیاندووە و بە هۆی پچرانی تەلەكان و و زیان گەیشتن بە تۆڕی مۆبایل، هەواڵی گوندەكان نازانرێ.
پارێزگاری ئابادان، ماجید عەسكەری بۆ ئاژانسی ایرنای ئێرانی ئاشكرای كردووە، ئەوان نیگەرانین لە زۆری زیانەكان و تا ئێستا ژمارەی بریندارەكان بۆ 50 كەس بەرزبووەتەوە، بەهۆی پچڕانی هێڵی تەلەفۆن نەتوانراوە بزانرێ كە چەند كەس گیانی لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن