تۆپی پێ.. میشێل پلاتینی ئازادكرا
- سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، میشێل پلاتینی كه له چوارچێوه‌ی لێكۆلینه‌وه له پێدانی مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی فیفا ٢٠٢٢ به قه‌ته‌ر ده‌ستگیركرابوو، ئازادكرا.

Istanbul
پاریس - AA
سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، میشێل پلاتینی كه له چوارچێوه‌ی لێكۆلینه‌وه له پێدانی مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی فیفا ٢٠٢٢ به قه‌ته‌ر ده‌ستگیركرابوو، ئازادكرا.
میشێل پلاتینی كه دوێنێ له نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركرا، دوای ئه‌وه‌ی ئازادكرا رایگه‌یاند "روودانی ئه‌مانه ئازاربه‌خشه، به‌ڵام به‌رپرسان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و منیش هه‌وڵمدا وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه. ئیدی وه‌ك بیانیی هه‌ست به‌و بابه‌تانه ده‌كه‌م. بابه‌تێكی كۆنه. پێشتر به هه‌موو شه‌فافییه‌تێك روونكردنه‌وه‌م بۆ رۆژنامه‌نووساندا''.
سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا باسی له‌وه كرد كه له ماوەی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا وه‌ڵامی زۆر پرسیاری داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو كه به‌رپرسان له‌باره‌ی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ٢٠١٦، جامی جیهانی فیفا ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ و یانه‌ی پاریس سان جێرمان كه قه‌ته‌رییه‌كان كڕیویانه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه.
میشێل پلاتینی له ساڵی ٢٠١٥دا به‌تاوانی پێشێلكردنی یاساكانی فیفا به وه‌رگرتنی دوو ملیۆن فرەنكی سویسری له سه‌رۆكی پێشووی فیفا، سێپ پلاته‌ر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له تۆپی پێ دوورخرایه‌وه و مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ سزاكه‌ی كۆتایی دێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له به‌رپرسانی دادوه‌ری فه‌ڕه‌نسا وه‌رگیراوه، میشێل پلاتینی له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌باره‌ت به پێدانی مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٢ بە قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چوو له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركرابوو.
سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له ساڵی ٢٠١٤دا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گه‌نده‌ڵی ره‌تكرده‌وه كه له راگه‌یاندنی به‌ریتانیادا له‌باره‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگدانه‌ی کە مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی بە قه‌ته‌ر دا.
میشێل پلاتینی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی Le Mondeی فه‌ڕه‌نسی سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه رایگه‌یاندبوو "ئه‌وانه ده‌نگۆی بێ بنه‌مان بۆ هه‌ژاندنی دیدی كۆمه‌ڵگان و راست نین".
سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووه به‌وه‌ی ناوی به بانگه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له كاتێكدان بۆ داهاتووی تۆپی پێی جیهان گرنگه و له‌مه‌ودواش هیچ شتێك كه رووده‌دات بۆ خۆی نابێته سوپرایز.
میشێل پلاتینی ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه كه له میانی ده‌نگدانه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن هومام له لیژنه‌ی جامی جیهانی قه‌ته‌ر ٢٠٢٢ كردووه و باسی له‌وه كرد كه تووشی سه‌رسوڕمان بووه به‌وه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكدا كه پێشتر له ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری فیفا ئه‌ركی هه‌بووه كراوه‌ته بابه‌تی ده‌وڵه‌ت.