وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

کرستیانۆ رۆناڵدۆ رەخنەی لە یاریزانانی یانەکەی دەگرێت

کرستیانۆ رۆناڵدۆ: " ئەگەر بێتو هەموو یاریزانی یانەکەم لە ئاستی من بان لەم وەرزە، ئەوا ئێستا پێشەنگی خولەکەمان گرتبووە دەست".

Sangar Hamad Azeez  | 28.02.2016 - نوێکردنەوە : 29.02.2016
کرستیانۆ رۆناڵدۆ رەخنەی لە یاریزانانی یانەکەی دەگرێت لە چوارچێوەی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ٢٦ی لالیگادا و له‌ یاری لووتکه‌ و دێربی، یانەی ریاڵ مه‌درید لە نێو یاریگای خۆی بە ئه‌تڵه‌تیکۆ مه‌درید دۆڕا. ( Burak Yılmaz - Anadolu Ajansı )

مەدرید

دوای ئەوەی یانەی ریال مەدرید لە نێوخاک و جەماوەرەکەی خۆی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا، ئەستێرەی پرتوگاڵی کرستیانۆ رۆنالدۆ چەند روونکردنەوەیەکی بۆ رۆژنامەنووسان دا.

لەبارەی ئاستی خۆی لەم وەرزە کرستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی: "ئەگەر بێتو هەموو یاریزانی یانەکەم لە ئاستی من بان لەم وەرزە، ئەوا ئێستا پێشەنگی خولەکەمان گرتبووە دەست ".

هاوکات کرستیانۆ رەخنەی لە مێدیاکان گرت و گوتی: "میدیا ئیسپانییەکان بەردەوام هەوڵدەدەن وا نیشان دەن کە من یاریزانێکی باش نیم، بەڵام ناتوانن فێڵ لە ئامارو ژمارەی گۆڵەکانم بکەن".

کرستیانۆ رۆنالدۆ گوتی: "نامەوێت هیچ لە یاریزانانی یانەکەم بچووک بکەمەوە بەڵام بۆ نمونە من حەزدەکەم لەگەڵ پیپی، بەنزیما، بەیل و مارسیلۆ یاریبکەم ئەوە ناکات کە خیسی، لوکاس، کۆڤاسۆڤیچ یاریزانی باش نین زۆریش باشن بەڵام ئەوە تێڕوانینی منە".

جیالەمەش ئەستێرە پرتوگالییەکە گوتی: "نازانم لە سەرەتای وەرز باش خۆمان ئامادە نەکرد یاخود هۆکاری دیکە بوونی هەیە بەڵام لەمساڵ یاریزانێکی زۆرمان دووچاری پێکان دەبێت ئەمەش زیانێکی زۆرمان پێدەگەیەنێت".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın