لە خولی باسکەی ئەمریكادا ئۆکلاهۆما سیتی ٧ لە ٧ی بەدەستهێنا
Greater London
لەندەن - AA
لە خولی باسکەی ئەمریكا (NBA)دا، ئۆکلاهۆما سیتی ساندەر کە پاڵەوانی ئێستای خولەکەیە، بە ئەنجامی ١٣٧-١٠٦ لە نیو ئۆرلینز پێلیکانز-ی بردەوە و، ٧ لە ٧ی بەدەستهێنا.
ساندەر کە بە گوڕوتینەوە دەستی بە وەرزەکە کرد، بە جیاوازی ٣١ خاڵ یارییەکەی بردەوە، ئەمە لەکاتێکدا پێلیکانز ئەم وەرزە لە شەشەم یارییدا دووچاری شکست بوو.
بەو ئەنجامە ساندەر بووە سێیەم یانە کە لە مێژووی خولەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بە زنجیرەی ٧-٠ دەستپێبکات. پێشتر هەردوو یانەی هیوستن ڕۆکێتس و بۆستن سێڵتیکس ئەمەیان بەدەستهێنابوو.
