وەرزش

لا لیگا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ مێسی دەستپێکرد

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لیۆنێل مێسی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی بارسێلۆنا بەسەر یانەی ڤالەنسیا، خوانێکی بۆ سەرجەم ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا و خێزانەکانیان رێکخستبوو.

Şenhan Bolelli   | 05.05.2021
لا لیگا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ مێسی دەستپێکرد

Madrid

مەدرید - AA

کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی بەهۆی ئەوەی لە ماڵەکەیدا خوانێکی رێکخستووە و تیایدا رەچاوی مەرجەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا نەکردووە، لەلایەن لا لیگا-وە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

لە ئیسپانیا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا رێگە نادرێت ئەو میواندارییانەی لە ماڵەکاندا رێکدەخرێن لە شەش کەس زیاتر بن، بەڵام مێسی لە سێی ئایاردا خوانێکی بۆ سەرجەم ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا و خێزانەکانیان رێکخستووە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خوانەکە لە راگەیاندنەکاندا، لا لیگا بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لەو بابەتە ئەنجامبدات.

بەهەمان شێوە گوتەبێژی حکوومەتی خۆجێی هەرێمی کەتالۆنیا، مەریتچێل بودۆ رایگەیاند، ئاژانسی تەندروستیی گشتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ئیسپانییەکاندا بڵاوکراونەتەوە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا باسیان لەوە کردووە کە ئەمە بابەتێکی تاکەکەسییە و ئامادە نەبوون هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو خوانەوە بدەن کە مێسی رێکیخستووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın