وەرزش

دەستپێکردنی یارییەکانی خولی یۆرۆپا لیگ

Doğa Kırmızıoğlu  | 20.09.2023 - نوێکردنەوە : 04.10.2023
دەستپێکردنی یارییەکانی خولی یۆرۆپا لیگ

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی خولی یۆرۆپا لیگ بۆ تۆپی پێ (UEFA Europa League)دەستى پێ کرد.

لە خولی یۆرۆپا لیگ کە بە دووھەم خولی گرنگ لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ ھەژمار دەکرێت، سبەی ١٦ یاری ئەنجام دەدرێن.

لە پاڵەوانێتییەکەدا، ٣٢ یانە کە بەسەر ھەشت گرووپدا دابەشبوون، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و یەکەمی گرووپەکانیش ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی ١٦ پاڵەوانێتییەکەدا سەردەکەون، ھەروەھا دووھەمی گرووپەکانیش لە دوای یارییەکانی (play-off) لەگەڵ سێیەمی سەر ئاستی گرووپەکانی خولی پاڵەوانێتیەکەدا، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

یاری کۆتایی خولی یۆرۆپا لیگ لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤دا لە یاریگای ئاڤیڤا لە شاری دوبلین'ی ئیرلاند ئەنجام دەدرێت.

سبەی پێنجشەممە بە کاتی ھەولێر، گەڕی یەکەم یارییەکانی گرووپەکان لە خولی یۆرۆپا لیگ ئەنجام دەدرێن کە بەو شێوە دەبن:

یونیۆن ساینت (بەلجیکا) - تۆلۆس (فەڕەنسا) ١٩:٤٥ خولەک

لاسک (نەمسا) - لیڤەرپول (ئینگلتەرا) ١٩:٤٥ خولەک

رێنێس (فەڕەنسا) - مەککابی (ئیسرائیل) ١٩:٤٥ خولەک

پاناتینایکۆس (یۆنان) - ڤیلاریال (ئیسپانیا) ١٩:٤٥ خولەک

سەرڤەتە (سویسرا) - سلاڤیا پراگ (چیک) ١٩:٤٥ خولەک

شێریف (مۆڵدۆڤا) - رۆما (ئیتاڵیا) ١٩:٤٥ خولەک

بایرلێڤەکۆزن (ئەڵمانیا) - ھاکەن (سوید) ١٩:٤٥ خولەک

قەرەباغ (ئازەربایجان) - مۆلدا (نەرویج) ١٩:٤٥ خولەک

وێستھام یونایتد (ئینگلتەرا) - باکا تۆپۆلا (سربیا) ٢٢:٠٠ خولەک

ئۆلۆمپیاکۆس (یۆنان) - فرایبورگ (ئەلمانیا) ٢٢:٠٠ خولەک

ئاژاکس (ھۆڵەندا) - ئۆلمپیک مارسێلیا (فڕەنسا) ٢٢:٠٠ خولەک

بریگتۆن (ئینگلتەرا) - AEK (یۆنان) ٢٢:٠٠ خولەک

سپارتا پراگ (چیک) - ئاریس لیماسۆل (قوبرس) ٢٢:٠٠ خولەک

رێنجەرس (سکۆتلەندا) ریال بێتیس (ئیسپانیا) ٢٢:٠٠ خولەک

ئاتالانتا (ئیتاڵیا) - راکۆڤ (پۆلۆنیا) ٢٢:٠٠ خولەک

شترۆم گاز (نەمسا) سپۆرتینگ لیزبون (پورتوگال) ٢٢:٠٠ خولەک

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın