تۆپی پێ.. بەرشەلۆنە بە پلەی دووەم رازی بوو
- سەرەڕای بردنەوەی لە یانەی ئەیبار نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
Arbil
هەولێڕ -AA
شەوی رابردوو لە دواهەمین هەفتەی خولی لا لیگادا، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ئەیبار بووەوە.
بەرشەلۆنە هەرچەند لە گێمی یەکەمدا بە دوو گۆڵ بە دواکەوت، بەڵام لە گێمی دووەمدا هاتەوە ناو کەشی یارییەکە و توانی چوار گۆڵی یەک لە دوای یەک تۆمار بکات و بە ئەنجامی ٤-٢ یارییەکە بباتەوە.
بەڵام بە هۆی ئەوەی لە بەرامبەردا، ریال مەدرید یاریەکەی بەرامبەر مەلەگا بردەوە، بەرشەلۆنە بە جیاوازی سێ گۆڵ بە دوا کەوت و نەتوانی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لا لیگا.