رۆژی جیھانی بۆ ئازادی رۆژنامەگەری
لە ھەولێر بە بۆنەی رۆژی جیھانی ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان مەراسیمێک بەڕێوە چوو.

ھەولێر
بەبۆنەی رۆژی جیھانی بۆ ئازادی رۆژنامەگەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان مەراسیمێکی بە ئامادەبوونی وەزیری ئەقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە برد.
لەو مەراسیمە ھەر یەک لە وەزیری رۆشنبیری و وەزیری ئەقاف-ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێکیان پێشکەش کرد و باسیان لە تایبەتمەندی وڵاتانی دیموکراسی لە بایەخدان بە ئازادی ڕادەبڕین و بەتایبەتیش جەختیان لە بەشداری ژنان لە رۆژنامەوانی کوردی کردەوە.
رێکخەری سەنتەری میترۆ ھیوا عومەر لە ھەولێر لە مەراسيمەكەدا رەخنەی لە سیاسەتەکانی هەرێم لە بەرامبەر رۆژنامەنووسان گرت و داوای کرد ئازادی سنووردار نەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن