هونەر و كلتوور, ژيان, archive

ھەڵەبجە.. دروستکردنی پەیکەر بۆ ڕەمەزان ئۆزتورک

لە باخچەی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەی شەھید پەیکەرێک بۆ رۆژنامەنووسێکی کوردی تورکیا دادەنرێ.

02.10.2013 - نوێکردنەوە : 02.10.2013
ھەڵەبجە.. دروستکردنی پەیکەر بۆ ڕەمەزان ئۆزتورک

سلێمانی 

بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی یادگاری ھەڵەبجەی شەھید رایگەیاند: بۆ رێزگرتن لەکاری رۆژنامەنووسانی بیانی کە لەکارەساتی کیمیابارانکردنی شارەکەیان ھەواڵ و وێنەیان گواستەوە بۆ جیھان، پەیکەر دروستدەکەن.


ئەو رۆژنامەنووسانەی لەکاتی کیمیابارانکردنی شارەکە لەڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ چوونە ئەوێ، ژمارەیان نزیکەی ٢٠ کەسن.


سەرخێڵ غەفار بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە بۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی" لەنێو ئەو رۆژنامەنووسانەی توانییان چیرۆک و وێنەی کارەساتی ھەڵەبجە بگەیەننە دنیا رۆژنامەنووسی کوردی تورکیا (ڕەمەزان ئوزتورک)ـە، بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژنامەنوسانە پەیکەرێکی سیمبوڵی دروست دەکەین، وا بڕیارە لەچەند ڕۆژی داھاتوو لەناو باخچەی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە پەیکەرەکە دابنرێ".
مەبەستی کاربەدەستانی مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە ڕێزلێنانە لەو ڕۆژنامەنووسانەو ئەو خزمەتەی لەڕێگەی کامێراکانییانەوە پێشکەش بەھەڵەبجەیان کردووە.


رەمەزان ئۆزتورک لەناو ھەڵەبجەییەکان کەسێکی ناسراوە، لەڕۆژی کارەساتی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجەدا لەڕێی کامێراکەیەوە دەیان فۆتۆی کاریگەریی کارەساتەکەی گرتووە، دیارترینیان فۆتۆی (عومەری خاوەر)و کۆرپەکەی باوەشییەتی کە دواتر بووە ڕەمزی کارەساتەکە.


ئۆزتورک ئەو کامێرایەی کەفۆتۆکانی پێگرتووە وەک دیاری پێشکەش بەکەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە کردو ئێستا لەمۆنۆمێنتی ھەڵەبجە دانراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın