هونەر و كلتوور, ژيان, archive

ھەولێر... ئامادەکاری مەولودی پێغەمبەر

موسڵمانانی ھەولێر یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) پیرۆز و بەرزرادەگرن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری دەکەن.

11.01.2014 - نوێکردنەوە : 11.01.2014
ھەولێر... ئامادەکاری مەولودی پێغەمبەر

ھەولێر

بە نزیك بوونەوەی یادی رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) خەڵكی شاری ھەولێر ئامادەكاری دەكەن. شەقام ، بازاڕ و مزگەوتەكان وچەند شوێنێكی گشتی بە روناكی و ئایەتی پیرۆزی قورئان دەڕازێنرێنەوە.

وەك نەریتێك دانیشتوانی شاری ھەولێر بەتایبەتی دوكاندار و كاسبكارانی ئەو شارە لە نێو خۆیاندا پارە كۆدەكەنەوە و بەگێڕانی ئاھەنگی ئاینی و دابەشكردنی خواردن و خواردنەوە لەچەند مزگەوتێكی ناوبازاڕ رۆژی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام بەرز رادەگرن.

لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان مەراسێمی مەولود بەرز رادەگیرێ و لە زیاتر لە ٨٠٠ مزگەوت رێورەسمی تایبەت بۆ لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام رێكدەخرێ‌.

 ھەر بەم بۆنەوە حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی ١٣/١/٢٠١٤ی كردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومی.

مەریوان نەقشبەندی گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە ھەرێمی كوردستان بۆئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "وەك هەموو ساڵێك ئاھەنگەكانی رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە سەرتاسەری ھەرێم بەرێوە دەچێ و ئەو جەەژنە تا كۆتایی ئەو ھەفتەیە بەردەوا دەبن و زیاتر لە دوو ملیون كەس لە ھەرێم بەشداری لەو چەژنە دەكەن و زۆربەی ئاهەنگ و رێوڕسەمەكانیش لە ھەولێر بەرێوە دەچێ‌."

نەقشبەندی هەروەها گوتی: "ئایینەكانی دیكەش رێز لەو رۆژە دەگرن و مەسیحیەكان و ئێزدیەكانیش لەم رۆژەدا پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەكەن و بەشداری رێورەسم و ئاهەنگەكانی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر دەكەن."

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە بەردەوامی قسەكاندیا گوتی: "كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران داوای چەند مزگەوتێكی لە وەزارەتی ئەقاف كردووە بۆئەوەی ئەو رێورەسمەی تێدا بەڕێوەببات و لەمبارەیەشەوە كائاسانیان بۆ دەكرێ ئەمەش بۆئەوەی بتوانن بیر بۆچوونی جیاجیای ئیسلامی و ئەھلی تەسەوف و عیرفان و بەتایبەت سونە و شیعە پێكەوە لەو ئاھەنگاە كۆبكەنەوە و ئەو رۆژە پیرۆز بكەن."

محەممەد مستەفا ھاوڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵە و لە بازاری قەیسەری ھەولێر كار دەكا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە ھەموو ساڵێك ئەو رۆژە پیرۆز رادەگیرێن و بە رازاندنەوەی بازار و مزگەوتەكان و دابەشكردنی خواردن و شرینی بەسەر خەڵك پێشوازیەكی گەرم لەو رۆژە دەكەین، ئێمە زیاتر سەردانی ماڵە ھەژارەكان دەكەین تا بتوانین لەو رۆژە پیرۆزە دڵیان خۆش بكەین و هاوكاریان پێشكەش بكەین."   

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın