هونەر و كلتوور

کوێستانەكانی هەکاری پێشوازی لە کۆچەرییەکان دەکات

- کوێستانی هان لە قەزای چوکورجا کە پڕە لە گژوگیای سوودبەخش و سەرچاوەی ئاوی سازگار، بە ڕانەمەڕەکان ڕازاوەتەوە.

Sayim Harmancı, Mehmet Dayan  | 24.06.2024 - نوێکردنەوە : 02.07.2024
کوێستانەكانی هەکاری پێشوازی لە کۆچەرییەکان دەکات

Hakkari

هەکاری - AA

کوێستانی هان لە قەزای چوکورجا لە پارێزگای هەکاری کە ئاسایش و ئارامی تیایدا فەراهەم کراوە، بە کەشوهەوا فێنک و سەرچاوەی ئاوە سازگارەکانی و گژوگیا دەوڵەمەندەکەی میوانداری ئەو کۆچەرییانە دەکات کە لە پارێزگای شڕناخەوە ڕوویان تێکردووە.

کوێستانەکانی هەکاری کە یەکێکن لە ناوەندە گرنگەکانی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات، بەهۆی گژوگیا سوودبەخش و سەرچاوەکانی ئاوی سازگار کۆچەرییەکانی ناوچەکە بە هەزاران سەر مەڕ و ماڵاتەوە ڕوویان تێکردووە.

کۆچەرییەکانی شڕناخ کە لە مانگەکانی هاویندا بە هەزاران سەر مەڕ و ماڵاتەوە ڕوو لە کوێستانەکانی ناوچەکە دەکەن، لە کەنار کانیاوەکاندا خێوەتیان هەڵداوە و نیشتەجێبوون.

خێزانە کۆچەرییەکان کە بۆ نزیکەی پێنج مانگ لە کوێستانەکاندا دەمێننەوە، بە درێژایی وەرز ئاژەڵەکانیان لە ناوچەکەدا بەخێو دەکەن و، بەو شیرەی دەستیان دەکەوێت پەنیر و ڕۆن بەرهەم دەهێنن بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن.

لە کاتێکدا پیاوان بەشێکی زۆری کاتەکانیان بە بەخێوکردنی ئاژەڵەکانەوە بەسەر دەبەن، ژنانیش بە کاروباری ماڵ و دۆشینی ئاژەلەکانەوە سەرقاڵن و هاوکاری پیاوەکان دەکەن، بەو شیرەشی دەستیدەخەن پەنیر و ڕۆنی خۆماڵی بەرهەمدەهێنن.

منداڵانیش بە سواری گوێدرێژ و هێستر ڕۆژانە دوو جار دەچنە ئەو شوێنانی ئاژەڵەکان دەدۆشرێن و هاوکاری خێزانەکانیان دەکەن.

ئەرهان ئۆغوز کە لە قەزای ئیدیلی شڕناخەوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، باس لەوە دەکات نزیکەی ٢٠ ڕۆژە ڕوویان لە کوێستانەکانی هەکاری کردووە و بە درێژایی هاوین لەوێ دەمێننەوە.

ئەرهان ئۆغوز کە یەکێکە لە کۆچەرییەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند: "نزیکی تەواوی ڕۆژ بە بەخێوکردنی ئاژەڵەکان و کارکردنەوە بەسەر دەبەین. کۆچەری قورسە بەڵام خۆشە. سروشتی ئێرە زۆر جوانە. یەکەمجارە دێینە ئێرە و زۆر دڵخۆشین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın