کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکانی دهۆک جەژنی ئەکیتۆ'یان بەرز راگرت
کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بە رێوڕەسمی جیاواز جەژنی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری(ئەکیتۆ) یان پیرۆز کرد.
Dahuk
دهۆك - AA
ئەمڕۆ یەکی نیسان، کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بە رێوڕەسمی جیاواز جەژنی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری(ئەکیتۆ) یان پیرۆز کرد و لە دھۆکیش بەو بۆنەیە رێپێوانێکی جەماوەری لە بەردەم سەنتەری رۆشنبیری ئاشووریان تا گەلی دھۆک بەڕێوەچوو.
ساڵانه هاووڵاتیانی كریستیانی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دهرهوهى وڵات روو دەكەنە شارى دهۆك بۆ بهشداريكردن له مەراسیمەكانی جەژنی ئەكیتۆ، سەری ساڵی نوێی بابلی، ئاشووری و بە نمایشی هونەری و چالاکی کولتووری و بە جلوبەرگی تایبەتی خۆیانەوە ئەو یادەیان دهكهنهوه.
رێوڕەسمەکە به ئامادهبوونى دهيان ههزار كهس بەرێوەچوو و کوڕان و کچانی کریستیان به جوش و خرۆشهوه رێپیوانێکی جەماوەریيان لە بەردەم سەنتەری رۆشنبیری ئاشووریان تا گەلی دھۆک ئهنجامدا.
جەژنی ئەکیتۆ جەژنێکی تایبەتە بە پێکهاتەی کریستیان و ساڵانە بێجگە لە کەنیسەکان ھاوکات لەنێو ماڵانیشدا ئەو بۆنەیە پیرۆز دەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن