هونەرمەندێکی عێراقی گوندەکەی نوێ دەکاتەوە، کە مێژوویەکی هەزار و ٥٠٠ ساڵی هەیە
- بۆ ئەوەی ناوچەکەیان ببێتە شوێنێکی گەشتیاریی، موزیکژەن دانی ئەسمیرۆ، کە لە شاری مووسڵ دەژی، ماوەی سێ ساڵە بە بێ دەستکاری کردنی ئاسەوارە مێژووییەکەی کارێکی چڕ لە گوندی ئەلقۆش لەگەڵ گوندنشینانی بەڕێوەدەبات، کە ٤٥ کیلۆمەتر لە لە نەینەوا دوورە.

Mosul
نەینەوا ــ AA
ھونەرمەند و کولتووردۆستی عێراقی، دانی ئەسمرۆ دوای خوێندنەوەی ژمارەیەک کتێبی مێژوویی کە ئاماژە بەوەدەکەن، پێشتر گوندی ئەلقۆش لەسەر لووتکەی چیای ئەلقۆش باکووری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق بنیاتنرابوو، دەستی کرد بە دۆکۆمنێتکردنی ژیانی باوباپیرانی کە ھەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر چیاکە ژیاون.
دانی ئەسمرۆ لە بەردەوامی ھەوڵ و ماندووبوونەکانی ٢٢ خانوو، کڵێسایەک و تەوێلەیەکی بنیات نا و بیرە ئاوێکیشی لە گوندەکە هەڵکەندووە و گوندەکە شێوازی ژیانی مەسیحییە پێشینەکان لەسەر چیای ئەلقۆش دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە دووری ٤٥ کلیۆمەتر باکووری پارێزگای نەینەوا.
یەکێک لەو کەسانەی کە سەردانی گوندەکەی کردووە بە ناوی محەمەد ئیسماعیل بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "لەگەڵ ژمارەیەک میوان کە لە ئەمریکاوە ھاتوون و بەڕچەڵەک خەڵکی ئەلقۆشن، سەردانی گوندی ئەلقۆشمان کردووە، بەڕاستی ئەمە یەکەمجارە سەردانی گوندەکە دەکەم کە دیمەنێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی ھەیە و دانیشتوانی گوندی ئەلقۆش کەسانی سادەن و زۆر باشن".
گوتیشی: "ئەوەی کە لە سەردانەکەم بەرچاوم کەوتووە، گوندی ئەلقۆش بەشێوازە کۆنەکەی بیناتنراوەتەوە و تەنانەت بە کەرەسەتە کۆنەکان، گوندەکە بنیاتنراوەتەوە".
ھونەرمەند و کولتووردۆستی عێراقی، دانی ئەسمرۆ کە خاوەن بیرۆکەی پڕۆژەکەیە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەکرد کە لە میانی خوێندنەوەی ژمارەیەک کتێبی مێژوویی بیرۆکەی بنیاتنانی گوندی کۆنی ئەلقۆش لەسەر چیای ئەلقۆش لای دروستبوو و گوتی:
"بەپێی ژمارەیەک سەرچاوەی مێژوویی، گوندی کۆنی ئەلقۆش لەسەر چیای ئەلقۆش بوو، توانیم لە میانی سێ مانگ لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٢٢ خانوو لەگەڵ کڵێسایەک و تەوێلەیەک بنیاتبنێم، هەروەها بیرێکی ئاوم هەڵکەند".
گوتیشی: "ئامانج لە پڕۆژەکەم، زیندووکردنەوەی ژیانی باوباپیرانە کە ھەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر چیاکە ژیاون و لەئێستادا ھەوڵدەدەم، داری میوەی جۆراجۆر لە گوندەکە بچێنم".
دانی ئەسمرۆ راشیگەیاند کە ئومێدی ئەوەیە، ناوچەکە بکات بە ناوچەیەکی کولتووریی و گەشتیاریی کە لەئێستادا خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکانی دیکەوە سەردانی دەکەن و گوتی:
"تا ئێستا ١٦٠ ھەزار دۆلارم لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە خەرجکردووە کە بڕێکی زۆری ئەو پارەیە لەلایەن دۆست و دانیشتوانی ئەلقۆشەوە تەرخانکرابوو".
- گوندە بچووکەکە، بووەتە شوێنیکی گەشتیاریی و کولتووریی.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندی ئەلقۆش بە ناوی داود سالم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "ئەلقۆش چەندین شوێنەواری کولتووریی و گەشتیاریی لەخۆدەگرێت کە گەشتیار دەتوانێت بە ژیانی کۆنی مەسیحییەکان لە ناوچەکە ئاشنابێت".
گوتیشی: "لەئێستادا خەڵکێکی زۆر لە دھۆک، مووسڵ و ھەولێر و ناوچەکانی دیکەوە سەردانی گوندی ئەلقۆش دەکەن، تەنانەت ھونەرمەندان سەردانی گوندەکەیان کردووە و کلیپیان لێ تۆمارکردووە".
داود سالم گوتیشی: "ناوچەکە زۆر مانا بە ئێمە دەبەخەشێت، چونکە کولتوورمانە، هەروەها ھەزاران ساڵ لەمەوبەر گوندی ئەلقۆش لەسەر چیای ئەلقۆش بنیاتنرابوو کە باوباپیرانمان لێی ژیاون لەبەر ئەوەی شوێنەواری ئەلقۆش بۆ ھەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن