هونەر و كلتوور

كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندی میوزیكی پۆپ تاركان له‌ مۆسكۆ

- دوای ماوه‌یه‌كی درێژ هونه‌رمه‌ندی میوزیكی پۆپ، تاركان كۆنسێرتێكی له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ئه‌نجامدا.

Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood   | 15.05.2019
كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندی میوزیكی پۆپ تاركان له‌ مۆسكۆ

Moskova

مۆسكۆ – AA

دوای ماوه‌یه‌كی درێژ هونه‌رمه‌ندی میوزیكی پۆپ، تاركان كۆنسێرتێكی له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا ئه‌نجامدا.

كۆنسێرته‌كه‌ كه‌ له‌ میانی ساڵی گه‌شتیاری و كولتووری توركیا-رووسیا له‌ هۆڵی كرۆكوس ستی ئه‌نجامدرا، هه‌زاران هه‌واداری رووسیا گوێیان له‌ گۆرانییه‌كانی تاركان گرت.

باڵیۆزی توركیا له‌ مۆسكۆ، مه‌همه‌ت سامسار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی توركیا كه‌ له‌ مۆسكۆ ده‌ژین ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه‌ بوون.

تاركان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی درێژ كۆنسێرت له‌ مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌دات و بیری هه‌وادارانی رووسیای كردووه‌.

تاركان نزیكه‌ی دوو كاتژمێر له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ مایه‌وه‌ و به‌ نمایشه‌كه‌كانی سه‌ر ته‌ختی شانۆ بووه‌ جێی سه‌رنج.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın