هونەر و كلتوور

فەڕەنسا.. ٧٢هەمین فێستیڤاڵی کان

- ٧٢هەمین فێستیڤاڵی کان بۆ فیلمی سینەمایی بە بەشداری ژمارەیەک فیلمی بەرچاو لە شاری کان-ی فەڕەنسا دەستیپێکرد.

Yusuf Özcan,Rewa Mahmood Hasan   | 15.05.2019
فەڕەنسا.. ٧٢هەمین فێستیڤاڵی کان

Ile-de-France

کان - AA

٧٢هەمین فێستیڤاڵی کان بۆ فیلمی سینەمایی بە بەشداری ژمارەیەک فیلمی بەرچاو لە شاری کان-ی فەڕەنسا دەستیپێکرد.

دوای نمایشکردنی فیلمی "The Dead Don't Die"ی دەرهێنەری ئەمریکی جیم جارموسچ رۆیشتن بەسەر فەرشی سووردا دەستیپێکرد.

سەرۆکی دادوەرانی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە دەرهێنەری بەڕەگەز ئەرجەنتینی ئالیخاندرۆ گۆنزالەز ئیناریتو-ە کە خاوەنی خەڵاتەکانی ئۆسکارە لە فیلمەکانی "The Revenant" و "Birdman" دا.

ئەکتەری ئەمریکی ٢١ ساڵ ئێلی فاننگ، دەرهێنەری فەڕەنسی بەڕەگەز غینیایی مایمۆنوا نەدیایە، دەرهێنەری ئەمریکی کلی رەیخاردت، دەرهێنەری پۆڵۆنی پاوڵ پاولیکۆسکی، سیناریستی فەڕەنسی و دەرهێنەری فیلم کارتۆن ئەنکی بیلال، دەرهێنەرو سیناریستی فەڕەنسی رۆبن کامپیلۆ، دەرهێنەری ئیتاڵی و هونەرمەند ئالیس رۆهرواچەر و دەرهێنەری یۆنانی یۆرگۆس لانزیمۆس لە دادوەرانی ئەمساڵی فێستڤاڵەکەن.

فیلمی "Once Upon A Time In Hollywood" لە نواندنی ئەکتەرە بەناوبانگەکانی وەک براد پیت، لیۆناردۆ دیکاپریۆ یەکێکە لە فیلمە بەناوبانگەکانی فێستیڤاڵەکە.

زیاتر لە چوار هەزار رۆژنامەنووس و دوو هەزار دەزگای میدیایی لە ٩٠ وڵاتەوە رووماڵی فێستیڤاڵەکە دەکەن و ١٢ رۆژ دەخایەنێت.

چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٢٠٠ هەزار میوان سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın