هونەر و كلتوور

فیلم كارتۆنی نێڵز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

فیلم کارتۆنی نێڵز کە باس لە گەشتی کوڕێکی بچکۆلە لەگەڵ کۆمەڵێک قازی کێوی دەکات، لەرێی تەکنیکی سێ رەهەندییەوە نوێ کراوەتەوە و بە دیزاینێکی نوێوە بە منداڵان شاد دەبێتەوە.

Yıldız Nevin Gündoğmuş  | 03.07.2021 - نوێکردنەوە : 05.07.2021
فیلم كارتۆنی نێڵز ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

Ankara

ئەنقەرە- AA

کەناڵی (TRT Çocuk) کە یەکێکە لە کەناڵەکانی تۆڕی میدیایی (TRT)ی تورکی و تایبەتە بە منداڵان، لە دوای چەند دەیەیەک فیلم کارتۆنی نێڵز دەهێنێتەوە سەر شاشە.

بەگوێرەی راگەیه‌ندراوێکی (TRT) کارتۆنی نێڵز کە باس لە گەشتی کوڕێکی بچکۆلە لەگەڵ کۆمەڵێک قازی کێوی دەکات، لەرێگه‌ی تەکنیکی سێ رەهەندییەوە نوێ کراوەتەوە و بە دیزاینێکی نوێوە بە منداڵان شاد دەبێتەوە، دایکان و باوکانیش لەگەڵ بینینی ئەم کارتۆنە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی منداڵی خۆیان.

فیلم کارتۆنی نێڵز، لە ساڵانی هەشتاکاندا و لە بەیانیانی یەکشەممەدا، لە کەناڵی (TRT)وە پەخشدەکرا و منداڵان هەفتانە بەتامەزۆییەوە چاوەڕێی زنجیرەی نوێیان دەکرد، ئەم کارتۆنە لە کتێبێکی گەورەی نوسەری سویدی، سەلما لاگەرلۆف-وە وەرگیراوە و لەساڵی ١٩٠٩دا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێدراوە.

فیلم کارتۆنی نێڵز، لە رۆژی پێنجی تەمووزەوە کاتژمێر ١٧:١٥ و ٢٠:٠٥ لە کەناڵی ئاسمانی (TRT Çocuk)وە پەخشدەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın