هونەر و كلتوور

سیستەمێکی پێشکەوتووی رووناککەرەوە بۆ پردی دەلال لە زاخۆ دانرا

- گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی ٧٠ ملیۆن دینار سیستەمێکی پێشکەوتووی رووناککەرەوەیان بۆ پردی دەلال دانا کە ئەوەیش بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران و دیمەنێکی جوانتری بە پردەکە بەخشیووە.

Zana Natık Kerem  | 11.05.2022 - نوێکردنەوە : 12.05.2022
سیستەمێکی پێشکەوتووی رووناککەرەوە بۆ پردی دەلال لە زاخۆ دانرا

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند کە گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سیستەمێکی پێشکەوتووی رووناککەرەوەیان بۆ پردی دەلال داناوە.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی ٧٠ ملیۆن دینار سیستەمێکی پێشکەوتووی رووناککەرەوەیان بۆ پردی دەلال داناوە و ئەوەیش بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران و دیمەنێکی جوانتری بە پردەکە داوە.

باسی لەوەش کردووە کە گوژمەی پڕۆژەکە لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێوەی راستەوخۆ کارەکە لەلایەن گەشتوگوزاری زاخۆ جێبەجێکراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوێرەی پلانێکی نوێ، بایەخی زیاتر بە سێکتەری گەشتوگوزار دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın