سلێمانی.. بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ ناوەندی بڵاوکردنەوە پێشانگای کتێب کرایەوە

As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
بەبەشداری زیاتر لە ١٨٠ ناوەندی پەخش و بڵاوکردنەوە، پێشانگای کتێبی سلێمانی کرایەوە.
لەژێر چاودێری سەرکۆماری عێراق، کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل بەھاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی، یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکاتەوە.
پێشانگاکە لە بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە و لە یادی رۆژی دامەزراندنی سلێمانی ١٤ی تشرینی دووھەم دەستی پێکرد و بڕیارە تا ٢٣ی تشرینی دووەم بخایەنێت.
لە پێشانگاکەدا ١٨٠ ناوەندی بڵاو کردنەوەی کتێبی کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی بە زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار ناونیشان بەشدارن.
سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەست پێکرد و دواتر پارێزگاری سلێمانی ھەڤاڵ ئەبوبەکر گوتاری خۆی پێشکەش کرد و پاشان گوتاری ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق دکتۆر بەرھەم ساڵح و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی خوێندرایەوە.
کتێبەکانی نێو پێشانگاکە زۆرێک لەبوارەکانی لەخۆگرتووە لەوانە بواری شیعر،رۆمان،موزیک، ئەدەب، دین. سیاسەت زانستی بە زمانە جیاوازەکان.