خامۆشی باڵی به‌سه‌ر "به‌هه‌شتی سه‌ر رووی زه‌وی"دا كێشاوه

Bitlis
به‌دلیس – AA
له میانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌مه‌به‌ستی بەرگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ خامۆشییه‌كی كه‌موێنه باڵی به‌سه‌ر نه‌مرود'دا كێشاوه كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دووه‌مین و له‌سه‌ر ئاستی توركیاش گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ده‌مه‌وانه‌یی'یه.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه دوو هه‌زار و ٢٥٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و له میانی پڕۆژه‌ی ئاراسته ده‌ستبه‌ژێره‌كانی ئه‌ورووپاوه "خه‌ڵاتی دانسقه‌یی" پێبه‌خشراوه و به "به‌هه‌شتی سه‌ر رووی زه‌وی" ناسراوه، جگه له دیمه‌نه دڵڕفێنی سروشتییه‌كه‌ی به گۆماوه سه‌هۆڵی و گه‌رمه‌كانی، ئه‌شكه‌وتی سه‌هۆڵبه‌ند، هه‌ڵمكێش، جۆره‌كانی باڵنده و فره‌یی زینده‌یی چوار وه‌رزی ساڵ گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
ئه‌م ده‌ریاچه كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره گرنگه‌كانی به‌دلیس بۆ گه‌شتیاری، دوای كۆتایی هاتن به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، بۆ جارێكی دیكه باوه‌ش بۆ گه‌شتیاران ده‌كاته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن