جەزائر.. کۆبوونەوەی یەکێتی ئاژانسەکانی هەواڵیی دەریای ناوەڕاست
- یەکێتی ئاژانسەکانی هەواڵیی دەریای ناوەڕاست (AMAN) بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی خۆی لە جەزائر ئەنجامدا.

Ankara
ئەنقەرە - AA
یەکێتی ئاژانسەکانی هەواڵیی دەریای ناوەڕاست (AMAN) بیست و هەشتەمین کۆبوونەوەی خۆی لە جەزائر ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئاژانسەکانی هەواڵیی دەریای ناوەڕاست (AMAN)دا، کارگێڕی نوێی یەکێتیەکە هەڵبژێردرا و چالاکییەکانی ساڵی رابردوو و پلانەکانی ساڵی داهاتوو هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.
ئاژانسی هەواڵیی نیشتمانی جەزائر سەرۆکایەتی یەکێتیەکەی لە ئاژانسی هەواڵیی ئەسینا-مەقدۆنیا (ANA-MPA) وەرگرت و بڕیاریش درا بیست و نۆیەمین کۆبوونەوەی یەکێتیەکە ساڵی داهاتوو لە کرواتیا ئەنجام بدرێت.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا کۆنفرانسێک بەناوی ''لەبەرامبەر ئاستەنگییەکانی ئەمڕۆی بەردەم ئاژانسەکانی هەواڵ: هەلێک بۆ بە جیهانیبوونی میدیایەک''، بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کەسانی ئەکادیمی و نوێنەرانی ئاژانسی هەواڵیی، گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئەو هەل و ئاستەنگییانەی سۆشیال میدیا وبە دیجیتاڵبوون بۆ ئاژانسی هەواڵی دروستکردووە.
- ئاژانسی ئانادۆڵو خەڵات کرا
لە کۆبوونەوەکەدا فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا حەسونە لە لایەن یەکێتی ئاژانسەکانی هەواڵیی دەریای ناوەڕاست (AMAN)ەوە خەڵاتی پێ درا لەبەرامبەر باشترین فۆتۆی ساڵدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەرانی ١٧ ئاژانسی هەواڵیی بەشدارییان کردبوو، بەڕێوەبەری بەشی ئۆپەرەیشن-ی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانادۆڵو، موجاهید موحەمەد سۆیکان و بەرپرسی بەشی عەرەبی، حەسەن مەککی بەشداربوون.
یەکێتی ئاژانسەکانی هەواڵیی دەریای ناوەڕاست (AMAN) لە ٢١یتشرینی دووەمی ١٩٩١دا لە تونس دامەزرێنرا بە مەبەستی هاریکاری و ئاڵوگۆری زانیاری و ئاژانسی ئانادۆڵو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی.