هونەر و كلتوور

ئاگری.. جۆش و خرۆشی یەکەم فێستیڤاڵی بەفر و سەهۆڵ

Abdullah Söylemez   | 05.03.2021
ئاگری.. جۆش و خرۆشی یەکەم فێستیڤاڵی بەفر و سەهۆڵ

Ağrı

ئاگری- AA

بە سەرپەرشتی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، یەکەم فێستیڤاڵی بەفر و سەهۆڵ لە شاری ئاگری رێکخرا.

فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، ئۆزگول ئۆزکان یاڤوز و چەند بەرپرسێکی پارێزگای ئاگری لە نزیک ناوەندی خلیسکێنەی کوپکران کرایەوە.

لە فێستیڤاڵەکەدا پەیکەری دروستکراو لە بەفر و نمایشی خلیسکێنە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

بریکاری وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار لە میانی گوتەیەکدا باسی لەوە کرد کە پارێزگای ئاگری خاوەنی چەندین شوێنی گەشتوگوزاری و مێژوویییە وەک چیای ئاگری و کۆشکی ئیسحاق پاشا و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە جارێکی دیکە هەلی ئەوەی بۆ رەخساوە کە سەردانی ئاگری بکات.

بەهەمان شێوە سەرۆکی شارەوانی ئاگری، ساڤجی سایان لە میانی گوتەیەکدا دەربارەی ئەو هەوڵانە دوا کە بۆ ناساندن و بەرەوپێشبردنی شارەکەیان خستوویانەتەگەڕ و گوتی: "ئەمڕۆ یەکەم فێستیڤاڵی بەفر و سەهۆڵ لە شارەکەمان دەستپێدەکات. بەهۆی کۆرۆنا ناچاربووین زۆرێک لە پڕۆگرامەکانمان رابگرین. پشت بەخوا ئەمە دەبێتە دەستپێکێک و شاری ئاگری دەگاتە ئەو ئاستەی کە شایەنیەتی و لە دووەم فێستیڤاڵی بەفر و سەهۆڵدا زیاتر کەلەپوورە کولتووری و مێژووییەکانی شارەکەمان دەناسێنین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın