"ئاو" كه پشیله‌یه‌كی وانه به جوانترین پشیله هه‌ڵبژێردرا
-"ئاو" كه یه‌كێكه له پشیله‌كانی وان و له‌لایه‌ن بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و چاودێریكردنی پشیله‌كانی وان كه سه‌ر به زانكۆی یوزونجو یڵ/وان'ه ده‌پارێزرێت، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێتێن له "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی پشیله دڵخۆشه‌كان" له ئیستانبوڵ.

Van
وان – AA
"ئاو" كه یه‌كێكه له پشیله‌كانی وان و له‌لایه‌ن بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و چاودێریكردنی پشیله‌كانی وان كه سه‌ر به زانكۆی یوزونجو یڵ/وان'ه ده‌پارێزرێت، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێتێن له "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی پشیله دڵخۆشه‌كان" له ئیستانبوڵ.
پشیله‌كانی وان به شیرینی، فه‌رووی سپی شێوه ئاوریشمی، ڕۆیشتنی شێرانه، كلكی درێژ و زل، ڕه‌نگی جیاوازی چاوه‌كانیان و حه‌زكردنیان به ناو ئاو سه‌رنجی هه‌موو كه‌سێك بۆ خۆیان راده‌كێشن.
"ئاو" و "گوڵه‌گه‌نم" دوو له‌و پشیلانه‌ی وانن كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و چاودێریكردنیپشیله‌كانی وان كه سه‌ر به زانكۆی یوزونجو یڵ/وان'ه ده‌پارێزرێن و له میانی به‌شداریكردن له "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی پشیله دڵخۆشه‌كان" له چوارچێوه‌ی "٧ه‌مین پێشانگای ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان" له ئیستانبوڵ هاتنه سه‌ر سه‌كۆ.
"ئاو" به كۆكردنه‌وه‌ی زۆترین خاڵی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
سه‌رۆكی زانكۆی یوزونجو یڵ/وان، پڕۆفیسۆر دكتۆر حه‌مدوڵڵا شه‌ڤلی به میدیاكانی راگه‌یاند كه ٢٠٠ جۆری جیاوازی پشیله له ١٥ وڵاته‌وه به‌شدارییان له پێشبڕكێكه‌دا كردبوو و گوتی: "پشیله‌كانی ئێمه بوونه پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتییه‌كه. به جوانترین پشیله هه‌ڵبژێردرا و سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كانی به شایسته زاندرا. له رێگای ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه پشیله‌ی وان وه‌ك جوانترین پشیله‌ی جیهان ناسێندرا و ناوی تۆماركرا".
بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه و چاودێریكردنی پشیله‌كانی وان، پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدوڵڵا كایا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ری ره‌نج و ماندووبوونیان به‌هه‌ده‌ر نه‌چووه و گوتی: "له سه‌ره‌تادا پێشبڕكێكه له نێو ئه‌و پشیلانه‌دا ئه‌نجام ده‌درا كه یه‌ك جۆرن. دواتر یه‌كه‌مینه‌كانی هه‌رجۆرێكیان كه‌وتنه پێشبڕكێ. به‌مجۆره پشیله‌ی وان توانی پله‌ی یه‌كه‌م له سه‌ر ئاستی پێشبڕكێكه به‌ده‌ست بهێنێت و وه‌ك جوانترین پشیله ناوی تۆمار بكرێت. له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌شتیاری زیاتر روو له وان بكات بۆ بینینی ئه‌و پشیلانه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن