عێراق

‎سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێگای روڤیا-گۆپالی کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی: "ئەم رێگایە تەنها ھاریکاری ھاووڵاتییان ناکات بۆ ھاتوچۆ، بەڵکو ئاسانکارییش دەکات بۆ جووڵەی بازرگانی و بەیەکبەستنەوەی پارێزگاکانی کوردستان".

Heman Hussein Yaseen  | 20.10.2020 - نوێکردنەوە : 21.10.2020
‎سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێگای روڤیا-گۆپالی کردەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رێگای روڤیا-گۆپالی کردەوە.

مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا کە لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کردنەوەی رێگاکە پێشکەشی کرد رایگەیاند "ئەوەی زیاتر خۆشحاڵم دەکات، ئەو پڕۆژانەی لەم ماوەیەدا جێبەجێ دەکرێن ھەموویان لەلایەن کۆمپانیاکانی ناوخۆی جێبەجێ دەکرێن".

گوتیشی: "جارێکی دیکە ھاتینەوە ئەم دەڤەرە بۆ کردنەوەی پڕۆژەیەک کە کۆتایی ھاتووە، ئەم پڕۆژە لە کابینەی پێشوو بەردی بناغەی دانراوە، بەڵام تەواونەکرا، لەم کابینەیەدا بڕیارماندا، چونکە پڕۆژەیەکی ستراتیجیی و خزمەتگوزارییە، پشتیوانی تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە بکەین، کە سوپاس بۆ خودا، بەر لەکاتی خۆی ئەم پڕۆژەیە بە کۆتایی ھات، سوپاسی کۆمپانیای جێبەجێکار، کاڤین گرووپ، دەکەم کە زۆر زووتر لە کاتی خۆی پڕۆژەکەی تەواوکرد".

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستەڕوو کە وەک دیارە پڕۆژەکە لەسەر ئاستێکی زۆر باشی جیھانی درووستکراوە، ئەوەی لە ھەموو شتێک زیاتر من دڵخۆش دەکات، کە چەندین پڕۆژە لە کوردستان جێبەجێدەکرێن ھەموویان کۆمپانیای کوردستانین، پێشتر لە دھۆک و ھەولێر و راپەڕین و سلێمانی. ئەو کۆمپانیایانەی ئەم پڕۆژە ستراتیجیانە جێبەجێ دەکەن، ھەموویان کوردستانین، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییەکی مەزنە، چونکە بە توانای کوردستانی و ئەندازیاری کوردستانی و کەرەستەی دەڤەرە جێبەجێ دەکرێن، دڵخۆشی ئێمەیە، چونکە ھەلی کار بۆ گەنج و ھاووڵاتییانی ئێمە زیاتر دەڕەخسێنێت.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم پڕۆژە ستراتیجییە گەلەک پێویستن بۆ خزمەتی ھاووڵاتییان، بەتایبەت دروستکردنی رێگەوبان و پرد، وەکو پرۆژەی ستراتیجی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری کوردستان کە بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، گرنگی زیاتر بە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی گوتیشی: "ئەم رێگایە تەنها ھاریکاری ھاووڵاتییان ناکات بۆ ھاتوچۆ، بەڵکو ئاسانکارییش دەکات بۆ جووڵەی بازرگانی و بەیەکبەستنەوەی پارێزگاکانی کوردستان، ئەمڕۆ لەنێوان دھۆک و ھەولێر و سبەش لەنێوان ھەولێر و پارێزگاکانی دیکەش، چەندین پڕۆژەی دیکەش ھەن بۆ دروستکردنی رێگای نێوان شارەکان و ئیدارەی دیکەی کوردستان کە ھیوادارین ئەوانیش بە کاتێکی زوو تەواوبکرێن و دووبارە خەڵک بەکاریبھێنێت و سوودیان لێوەربگرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın