هونەر و كلتوور, عێراق

یەکەمین فێستیڤاڵی بەرووبوومی ناوخۆیی ژیان لە سلێمانی دەستی پێکرد

بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، مستەفا عەبدوڵرەحمان، فێستیڤاڵی ژیان بۆ بەبازاڕکردن و خستنەڕووی بەرووبوومی ناوخۆیی لە شاری سلێمانی کرایەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 06.11.2020 - نوێکردنەوە : 26.01.2021
یەکەمین فێستیڤاڵی بەرووبوومی ناوخۆیی ژیان لە سلێمانی دەستی پێکرد

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

بە بەشداری زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیا، خاوەنکار و جووتیار، فێستیڤاڵی ژیان بۆ بەبازاڕکردن و خستنەڕووی بەرووبوومی ناوخۆیی لە شاری سلێمانی کرایەوە.

ئەمڕۆهەینی، فێستیڤاڵی ژیان بۆ خستنەڕووی بەرووبوومی ناوخۆیی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی کرایەوە.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، مستەفا عەبدوڵرەحمان ئامادەی بوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لە کاتی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا، پارێزگاری سلێمانی باسی لە گرنگی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانەی کرد بۆ ناساندن خستنەڕوو و بەرهەمی ناوخۆیی و دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە کرد کە رۆڵیان هەبووە لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا.

دواتر لەلایەن هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان خەڵات بەسەر جووتیاری نمونەیی ئازاد محەمەد و سیروان ئەحمەد وەک هەنگەوانی نموونەیی لە قەزای ماوەت لە شارباژێڕ دابەش کرا.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی ژیان، ئیحسان جەمال ئاماژەی بەوەدا کە بەبەشداری جووتیاران لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان فێستیڤالەکە کراوەتەوە و بۆ ئەو کەسانەی خواستیان لەسەر بەرهەمی ناوخۆ هەیە.

ئیحسان جەمال گوتی: "لە قەندیل، شارباژێر، ئاکرێ و هەڵەبجە و گەرمیانەوە بەشداربوومان هەیە لە فێستیڤالەکەدا کە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت رۆژانە لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆوە تاوەکو ١٠ی شەو کراوە دەبێت و ٧٠ بەشداربوو لە فێستیڤاڵەکەدا هەیە".

بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی ژیان راشیگەیاند، ئامانج لەم فێستیڤاڵەدا ناساندن و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و هەوڵدانە بۆ بەبازاڕکردنیان لە دەرەوەی وڵات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın