عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەولێر.. قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بەردەوامە

قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەولێر لە چوارەم رۆژی خۆیدا بەردەوامە و ھێزە ئەمنییەکان لە سەر شەقامە سەرەکیییەکانی بڵاوەیان پێکراوە.

Heman Hussein Yaseen  | 03.07.2020 - نوێکردنەوە : 04.07.2020
ھەولێر.. قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بەردەوامە

Arbil
ھەولێر- AA

قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەولێر لە چوارەم رۆژی خۆیدا بەردەوامە و ھێزە ئەمنییەکان لە سەر شەقامە سەرەکیییەکانی بڵاوەیان پێکراوە. 

بە مەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر لە رۆژی ٣٠ی ‌حوزەیران تا چواری تەمووز قەدەغەکردنی ھاتۆچۆی لە سنووری پارێزگای ھەولێر راگەیاند. 

بڕیارەکە کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٣٠ی ‌حوزەیران کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، ھاووڵاتییان پابەندی بڕیارەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێرن و سەرجەم بازاڕ و دوکانەکان داخراون، ئەو شوێنانە نەبێت کە لە بڕیارەکەدا رێگە بە کرانەوەیان دراوە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەبارەی رێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، ھەروەھا پرسی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ یان کۆتاییھێنان پێی تاوتوێ دەکات. 


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın