ھەولێر.. دەست بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر دا گیرا
بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكان: ''لە چالاکییەکدا لە سنووری وەرتێ توانرا دەست بەسەر بڕی دوو کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (تلیاک) و بڕی ٥٠٠ گرام لە جۆری (کریستاڵ)".

Arbil
ههولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز دەستیان بەسەر سێ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەگتی گشتی ئاسایش، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ، تیاییدا ھاتووە: "لە بەردەوامیی ھەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، ئەمڕۆ لە چالاکییەکدا لە سنووری وەرتێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، توانرا دەست بەسەر بڕی دوو کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (تلیاک) و بڕی ٥٠٠ گرام لە جۆری (کریستاڵ)".
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی سێ کیلۆگرام ماددە ھۆشبەرەکەدا، تۆمەتبارێکیش بە ناوی (ع، و، س) کە دانیشتووی ھەرێمی کوردستانە، دەستگیر کرا، پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.
ناحیەی وەرتێ سەر بە قهزای رواندزی پارێزگای ھەولێرە و ئەم قەزایە بە دووری ١١٧ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری ھەولێر.