ھەرێمی کوردستان.. بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییان
ـ ئەمڕۆ لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی، یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێکەوتن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA
ئەمڕۆ لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی، یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێکەوتن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان، کاروان ستونی لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێدەکەون بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج. لە شاری ھەولێرەوە ٣٧٦ حاجی و لە شاری سلێمانی ١٨٨ حاجی بۆ ئەو مەبەستە گەشت دەکەن و لە رۆژانی دواتریش ھەموو حاجییانی تر لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەکەوە گەشت دەکەن".
کاروان ستونی ئاماژەی بەوەیش کرد، لەگەڵ کاروانەکەدا تیمی تەندروستی کە چەندین پزیشکی پسپۆڕیان لە بوارە جیاجیاکان لەنێودایە یاوەری حاجییان دەبن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە حاجییان لە ماوەی مانەوە و بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوودیە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن