کەرکووک.. کوژرانی سێ هاووڵاتی کورد
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک، کوژرانی سێ کەسی لە گوندێکی سەربە سنووری کارگێڕی ناحیەی شوان باکووری پارێزگاکە، راگەیاند.

Arbil
کەرکووک - AA
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک، کوژرانی سێ کەس کە خزمی یەکترن لە گوندێکی سەربە سنووری کارگێڕی ناحیەی شوان باکووری پارێزگاکە، راگەیاند.
سەرچاوەکە کە نەویست ناوی ئاشکرا بکات بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند "ئەمشەو سێ هاووڵاتی کورد خەڵکی گوندی شەوگێڕ بەهۆی ونبوونی ئاژەڵێکیانەوە بە ئۆتۆمبێل چوونەتە گوندی توڵک لە ناوچەی شێخ بزێنی سەربە ناحیەی شوان، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێکراوە و بەوهۆیەوە هەرسێ هاووڵاتییەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراون".
سەرچاوەکە راشیگەیاند کە کوژراوەکان برا و ئامۆزای یەکترن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن