عێراق

کفری.. خۆپیشاندان كوژراوێك و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه‌

لە خۆپیشاندانە بێمۆڵه‌ته‌کەی ئێواره‌ی ئەمرۆی شارۆچكه‌ی کفریدا، گەنجێک کوژرا و یەکێکی دیكه‌ش بەسەختی برینداربوو.

Rewa Mahmood Hasan  | 10.12.2020 - نوێکردنەوە : 11.12.2020
کفری.. خۆپیشاندان كوژراوێك و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه‌

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

لە خۆپیشاندانە بێمۆڵه‌ته‌کەی ئێواره‌ی ئەمرۆی شارۆچكه‌ی کفریدا، گەنجێک کوژرا و یەکێکی دیكه‌ش بەسەختی برینداربوو.

سەرەڕای هۆشداریی لیژنەی باڵای ئەمنیی به‌وه‌ی كه‌ رێگه‌ به‌ خۆپیشاندانی بێمۆڵه‌ت نادرێت، به‌ڵام کۆمەڵێک كه‌س بە بیانووی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان و زیادبوونی بێکاریی لە شارۆچكه‌ی کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان ده‌ستیان به‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرد و دواتر لەنزیک بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شارەکە گردبوونه‌وه‌.

بەپێی سەرچاوەیەک لەنێو خۆپیشاندانەکەوە، هێزە ئەمنییەکان به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و رێگرییكردن لە هەڵکوتانە سەر هه‌ر بارەگایەک تەقەیان بە ئاسماندا کردووە، و ئه‌مه‌ش گرژیی و ئاڵۆزیی لێکەوتووته‌وه‌.

له‌باره‌ی بوونی بریندار یان كوژراو له‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان، بەڕێوەبەری تەندروستیی گەرمیان، سیروان جەمال به‌ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: "ئەمرۆ دوو کەس هێنراونه‌ته‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە کەلار، یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو، ئەوی دیكه‌یان بەسەختی بریندارببوو".

سیروان جەمال راشیگه‌یاند: "ئەو کەسەی لە خۆپیشاندانەکەی ئەم ئێوارەیەی کفریدا گیانی لەدەستدا فیشەک بەر سەری کەوتووە و بریندارەکەش شوێنه‌واری سێ فیشەکی پێوەبووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوە لە سلێمانی".

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گەنجە کوژراوەکەی کفری لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٩یە و ناوی شڤان مەحمود شوکر-ە، بریندارەکەش لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٨ە و ناوی سەڵاح عەزیز محەمەد-ە.

ماوەی نۆ رۆژە خۆپیشاندان لە ١٥ شار و شارۆچکەی سەر بە پارێزگاکانی هەڵەبجە، سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دەستیپێکردووە، پێنج رۆژیشه‌ خۆپیشاندانه‌كان گرژیی و ئاڵۆزییان به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و قوربانییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان تائێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوه‌، کە دووانیان سەربە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانن و ٥٤ برینداریش لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تۆمارکراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın